سهبارهت بهم ماڵپهڕه ئهم ماڵپهڕه تایبهته به ڕێکخراوی گهنجانی عاجز و نارازی له ( ئهدای بهرپرسانی ناو یهکیتی ) نیشتیمانی له سهرانسهری کوردستان بۆ بهدی هێنانی ئامانج و نوی` بونهوه بۆیه داواکارین له ههر شارێکی کوردستانن هاوکارو پشتیوانمان بن و دهست له ناوی دهست بۆ پیشاندانی ئیرادهی لاویمان بهرهو چاکسازی و نوێ بونهوه و سهرکهوتن تکایه دهنگی خۆتان بگهیهنن بۆ گۆڕانکاریو چاکسازی ناو ینک نهک بهم شێوهی ئهدای ئێستا بهلکو بۆ چاکسازیو نوێ بونهوه.......دهستهی بهڕێوهبهرانی ڕێکخراو تكاية تةنها لة ڕێگهی ئةم ئيمةيلانةوة پةيوةنديمان پيوة بكةن نهسرهوتن تا سهرکهوتن arastaynwepuk@gmail.com ) arastaynwepuk1@gmail.com ) دواين بابةت
پهیوهنديةكان
گهنجانی ناڕازی له ئه داى به رپرسانى ناو یهکیتی نیشتمانی گهنجانی ناڕازی له ئه داى به رپرسانى ناو یهکیتی نیشتمانی ئهم ماڵپهڕه تایبهته بهریکخراوی گهنجانی نارازی و عاجز له ئهدای بهرپرسانی یهکیتی نیشتمانی هاوڵاتی بەڕێز! ئەم پرۆژەیە بۆ تۆیە، دەنگی پێ بدە، هەتا باشتر بتوانی چاودێری فراكسیۆنی یەكێتی بكەیتو دڵنیا بیت لە جێبەجێكردنی. پێشەكی: لیستی ژمارە (102)ی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان، كە بە سەربەخۆیی بەشداری هەڵبژاردنی خولی پەرلەمانی ئەیلولی (2013) دەكات، بەم پرۆژەیە، وەكو حیزبێكی سۆسیال – دیموكرات، تایبەتمەندیەكانی ئامانجە سیاسیو كۆمەڵایەتیو مەدەنیەكانی خۆی، بۆ گەلی كوردستان، رادەگەیەنێتو پێی وایە، بەردەوامی پرۆسەی دیموكراسیو ئەزمونی حوكمڕانی كوردستانی فیدراڵ، بەهۆی؛ بازاڕی ئازادو ژیانی كۆمەڵایەتیو پەیوەندی ئابوریو سیاسی لە ناوچەكەو جیهاندا، كوردەواریو پەرلەمانو حكومەتی هەرێمی كوردستانی خستۆتە بەردەم ئەركی مێژوویی نوێ لەبارەی بەدیهێنانی: یەكەم: دەستورێكی لەناو پەرلەماندا هەمواركراوی گەلپەسەند. دووەم: گۆڕینی بنچینەكانی سیستەمی دەسەڵاتدارێتیو گونجاندنی لەتەك ئاڵوگۆڕەكانی سەردەمدا. سێهەم: گۆڕانكاری بنەڕەتی لە فەلسەفەی پەروەردە، سیستەمی تەندروستی؛ شارەوانیەكی هاوچەرخو ئاوەدانی شارستانی. چوارەم: هاوشانی پەرەپێدانی پرۆسەی دیموكراسی، بەرە بەرە هەنگاونان بۆ عەدالەتی كۆمەڵایەتی، چاودێریكردنی بازاڕ، دابینكردنی شوێنی نیشتەجێبونی هەموانو چەسپاندنی یاسای دەستەبەری كۆمەڵایەتی (سیستەمی سۆسیال). پێنجەم: سەرخستنی كۆنگرەی نەتەوەییو قۆزتنەوەی هەلومەرجی رەخساوی سەردەمو ناوچەكە، بۆ دابینكردنی مافە دیموكراسیەكانی بەشەكانی كوردستان. شەشەم: بەستنی كۆنگرەیەك بۆ ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمو داڕشتنی ستراتیژو ئالیەتی نوێی جێبەجێكردنی مادەی (140) لەكاتێكی دیاریكراوداو دیاریكردنی سنوری مێژویی باشوری كوردستان. حەوتەم: لێبڕاوانە، پارێزەری مافی ژنانو یەكسانینو بەوپەڕی تواناش، دژایەتی توندوتیژی دژی ژنانو كوشتنیان بەهەر بیانویەكی نابەجێ دەبین. هەشتەم: تەواوی توانامان بۆ ئاسودەكردنی ژیانو گوزەرانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، دەخەینەكار بۆ دەستەبەركردنی پێویستیەكانیان، موچەیان، خانەنشینكردنیان، رەخساندنی بواری خوێندنیان. نۆهەم: پرۆژەیەكی هەمەلایەنەی پێشخستنی بواری رۆشنبیریو شارستانیمان دەبێ بۆ گەشەپێدانی: تێكڕا بوارەكانی هونەر، وەزرش، ئەدەب، تواناكانی لاوانی كوڕو كچو بەهرەمەندانی بوارە جیاوازەكانی داهێنان، لەكوردستانو هەندەرانیشدا. دەهەم: پرۆژەی هاوچەرخمان دەبێ بۆ پەرەپێدانی بنەمای زانستی پەروەردەكردن، خوێندن، توێژینەوەی زانستیو پرۆگرامە زانستیەكانی قۆناغەكانی خوێندنو داوودەزگاو ئۆرگانەكانی كوردستان. یانزەهەم: خانەنشینانو بەساڵاچوان، ئازیزو ماندوی كوردەوارین، بێ درێغ ژیانێكی ئاسودەو خۆشگوزەرانیان بۆ دابیندەكەین. دوانزەهەم: بێ پەروەردەكردنی مناڵان، لەخێزانەوە، بۆ دایەنگەو باخچەی ساوایانو قوتابخانەی سەرەتایی، وەرچەرخانی گەورە بەرەو شارستانی سەردەم، لەكوردستاندا نایەتەدی. بۆیە، لە مناڵانەوە، بۆ سەرجەم ئەركەكان، بەرنامەكانمان دادەڕێژین.
هاوڵاتی خۆشەویست! ئەوانە سەردێڕی بەرنامەی لیستی (102) ی یەكێتین، جگە لە مێژووی خەباتو قوربانیدانمان؛ جگە لە راپەڕینو راگەیاندنی فیدراڵاو هەڵبژاردنەكانی رابوردوو؛ جگە لە دەستكەوتە سیاسیو دیموكراسیو كۆمەڵایەتیە هەتا ئێستا بەدیهێنراوەكان، بەڵێنتان دەدەینێ، لە پەرلەمانو ناو حكومەتی كوردستاندا، پابەندی بەدیهێنانی ئەم بەرنامەیەش بین، دە ئێوەش ئەی گەلی كوردستان: - بۆئەوەی پرۆسەی ئازادیو دیموكراسیو مەدەنیەت بەردەوام بێ؛ - بۆئەوەی گۆڕانكاری گەورەتر بەدیبێو باقی ئەركە نەتەوەییو كۆمەڵایەتیو سیاسیەكان، رابپەڕێنین؛ - بۆئەوەی، دوژمنانی دیموكراسی، جەزرەبە لە پرۆسەی دیموكراسی نەدەن؛ - بۆئەوەی نەوەكانی ئێستاو ئایندەمان، ئاسودەتر بژینو تەواوی خەونەكانیان، ببنە راستی.. دەنگ بدەن بە لیستی (102) ی (یەكێتیی نیشتمانی، ئازادیو ئاوەدانی) كە وردەكاری بەرنامەی لیستەكەی لەم بەشانەدا، پێشكەشتان دەكات. لەگەڵا رێزمان، بۆ هەموو هاوڵاتیانی كوردستان لەهەركوێیەك بێت لیستی (102) ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان نظرات شما عزیزان: برچسب:, :: 1:5 AM :: نووسةر: ریکخراوی گهنجانی عاجزی ناو (ی .ن .ک)
|
*ڕێکخراوی گهنجانی عاجز له ئهدای بهرپرسانی ناو یهکێتی نیشتمانی*