سهبارهت بهم ماڵپهڕه ئهم ماڵپهڕه تایبهته به ڕێکخراوی گهنجانی عاجز و نارازی له ( ئهدای بهرپرسانی ناو یهکیتی ) نیشتیمانی له سهرانسهری کوردستان بۆ بهدی هێنانی ئامانج و نوی` بونهوه بۆیه داواکارین له ههر شارێکی کوردستانن هاوکارو پشتیوانمان بن و دهست له ناوی دهست بۆ پیشاندانی ئیرادهی لاویمان بهرهو چاکسازی و نوێ بونهوه و سهرکهوتن تکایه دهنگی خۆتان بگهیهنن بۆ گۆڕانکاریو چاکسازی ناو ینک نهک بهم شێوهی ئهدای ئێستا بهلکو بۆ چاکسازیو نوێ بونهوه.......دهستهی بهڕێوهبهرانی ڕێکخراو تكاية تةنها لة ڕێگهی ئةم ئيمةيلانةوة پةيوةنديمان پيوة بكةن نهسرهوتن تا سهرکهوتن arastaynwepuk@gmail.com ) arastaynwepuk1@gmail.com ) دواين بابةت
پهیوهنديةكان
گهنجانی ناڕازی له ئه داى به رپرسانى ناو یهکیتی نیشتمانی گهنجانی ناڕازی له ئه داى به رپرسانى ناو یهکیتی نیشتمانی ئهم ماڵپهڕه تایبهته بهریکخراوی گهنجانی نارازی و عاجز له ئهدای بهرپرسانی یهکیتی نیشتمانی دەنگ بدە بە حەق
دەنگ بدە بە لیستی سەوز ، سەرۆکی لیستی سەوز با ویژدانت ئاسودە بێت
برچسب:, :: 1:43 AM :: نووسةر: ریکخراوی گهنجانی عاجزی ناو (ی .ن .ک)
من یەکێتی نیشتمانی کوردستانم برچسب:, :: 1:42 AM :: نووسةر: ریکخراوی گهنجانی عاجزی ناو (ی .ن .ک)
من یەکێتی نیشتمانی کوردستانم برچسب:, :: 1:42 AM :: نووسةر: ریکخراوی گهنجانی عاجزی ناو (ی .ن .ک)
من یەکێتی نیشتمانی کوردستانم لە پێنجی سێت ڕانیە جگە لە ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان کێ لە ناو گەرگەی شارتدا بو برچسب:, :: 1:41 AM :: نووسةر: ریکخراوی گهنجانی عاجزی ناو (ی .ن .ک)
من یەکێتی نیشتمانی کوردستانم برچسب:, :: 1:41 AM :: نووسةر: ریکخراوی گهنجانی عاجزی ناو (ی .ن .ک)
من یەکێتی نیشتمانی کوردستانم برچسب:, :: 1:40 AM :: نووسةر: ریکخراوی گهنجانی عاجزی ناو (ی .ن .ک)
من یەکێتی نیشتمانی کوردستانم
برچسب:, :: 1:40 AM :: نووسةر: ریکخراوی گهنجانی عاجزی ناو (ی .ن .ک)
ئێستا هەمو کوردستانم بە هەڵەبجەو گەلی بازێ سوێنتان ئەدەم برچسب:, :: 1:39 AM :: نووسةر: ریکخراوی گهنجانی عاجزی ناو (ی .ن .ک)
بەناوی خوای مەزن
برچسب:, :: 1:49 AM :: نووسةر: ریکخراوی گهنجانی عاجزی ناو (ی .ن .ک)
بهناوی خوای مهزن بهیاننامهی دهستهی بهڕیًوهبهران سهرله ئیوارهی ئهمرۆ دهستهی بهریوهبهرانی ڕێكخراومان كۆبونهی گشتی خۆی سازدا بۆ بڕیاردان له سهر چۆنیهتی بهشداری كردنی له پرۆسهی ههلمهتی بانگهشهی ههلبژادن و یهكلاكردنهوهی بریار : ئێمه پاش ئهوهی كه بۆ ماوهی زیاتر له دوو سال توانیمان به راشكاوانه و ه به بی پشتگیری كردنمان له هیج كهس و لایهنیكهوه وه به پێچهوانهشهوه هاوكاره و پشتگیری هیچ كهسیكهوه بۆمان سهركهوتوانهو بویرانه رای گهنجانی ناو یهكیتی و شهقام و كهسوكاری شههیدان و چهكدارهكان و كادیرهكان و لایهنگران و دواجار ئهندامانی خۆشهویستمان له سهرانسهر شارو شارۆچكهكانی كوردوستان و دهرهوهی كوردستان و دهرهوه ولاتیش به ئازادانهوه بویرانه له وهزعی رۆژی كوردستان و ناوهوهی یهكیتیه خۆشهویستهكهمان و بهرپرسانی و ههمو ئهو گیرو گرفتانهی كه روبهرو ی ئهندامان و لایهنگرانی یهكیتیهكهمان بۆ نویبونهوهی و بههیز بونهوهی له ژیر راسپاردهكانی كۆنگرهدا و جیبهجی كردنیان و راسپاردهكانی پهیامهێنهری ئاشتی و ئازادی و مافی چارهی خۆنوسی و باوكی پێكهوه ژیان و سهروهری و ریكخهرهكهی مالی كوردان و خاوهن و پایهدانهری مالهگهورهكه ههڤال ( مام جهلال ) مامی ههموان توانیمان رای شهقامی نارازی له ئهدای ههندی بهرپرسی ناو یهكێتی به راشكاوانه بگهیهنینه گویێ پهیاهێنهرهكه ی ئاشتی به سوپاسهوه زۆرترین هاوكاری مهعنهوی و سیاسی كردین بۆ چارهسهركردنی زۆر كیشه كه له ریگهی ئیمهوه گهیهنرانه بهدهمیان بۆ باشتر كردنی وهزعی یهكیتی ئیستا كه دووسال و نیو بهسهر بریاری دامهزراندنی ریكخراوهكهماندا تێپهڕ دهبێت به فهرمی دێینهوه مهیدانی ململانی كانی مافی چارهی خۆنوسی كوردستانمان و یهكیتیمان بۆیه تهنها حیزبیك كه توانای گۆرینی زۆربهی موعادیلهكانی ههیهو بۆ زۆرجاریش پێی به جهرگی خۆیدا ناوه كه بهرژهوهندی شهقامی واته گشتی پیش بهرژهوهندی خودی حیزبهكهی ناوهو زۆرجاریش نسكۆی لهسهر ئهم بابهته بهسهردا هاتوه تهنها یهكیتیه سهوزهكهمان بوه به رابهرایهتی مامی گهوره خوا بیپاریزیت ,توانیویهتی وهك سهفین خۆڕاگر بێت بۆیه لیرهوه بۆ بهرهو پیش بردنی گوزهرانی شهقام و كۆمهلگا وه بۆ چاوڕونی ههموان دوای ئهوه ی كه ههزاران جار ههرهشهی جۆراوجۆرمان گهیشته دهست بۆ وازهینان له پرۆگرامهكانمان و ئاگاداریهكانمان بهوپهری بویری و دلسۆزیهوه تا ئیستا به سهربهرزی تیكۆشاوین ههر بۆیه ئیستا دهنگی خۆمان دهخهینه پال دهنگی لیستی ژماره (102) لیستی سهوز به سهۆكایهتی كهسایهتی بهریزی تیكۆشهری ناو یهكیتی نیشتمانی كوردستان ههڤال (د. ئهرسهلان بایز) بۆ بهدی هینانی ژیانیكی نوێ و گۆڕانگاری واقیعی له سیستهمی حوكمرانی سهرۆكایهتیهوه بۆ پهرلهمانی و سیستهماتیك كردنی حوكمڕانی له ههرێم و هینانه خوارهوهی دهسهلات له قافهوه بۆ ماف واته شهقام و خهلكی ههژار و كورد بۆیهش داوا له سهر جهم ئهندامان و لایهنگرانمان دهكهین بهههمو شیوهیهك تیكۆشن بۆ سهرخستنی لیستهكهمان لیستی سهوز به سهرۆكایهتی بهریزی ههڤال (د.ئهرسهلان بایز) .
نهسرهوتن تا سهركهوتن دهستهی دامهزرێنهرانی ڕێكخراو سلێمانی 28/8/2013
برچسب:, :: 2:9 AM :: نووسةر: ریکخراوی گهنجانی عاجزی ناو (ی .ن .ک)
ئەم پرۆژەیە بۆ تۆیە، دەنگی پێ بدە، هەتا باشتر بتوانی چاودێری فراكسیۆنی یەكێتی بكەیتو دڵنیا بیت لە جێبەجێكردنی. پێشەكی: لیستی ژمارە (102)ی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان، كە بە سەربەخۆیی بەشداری هەڵبژاردنی خولی پەرلەمانی ئەیلولی (2013) دەكات، بەم پرۆژەیە، وەكو حیزبێكی سۆسیال – ، تایبەتمەندیەكانی ئامانجە سیاسیو كۆمەڵایەتیو مەدەنیەكانی خۆی، بۆ گەلی كوردستان، رادەگەیەنێتو پێی وایە، بەردەوامی پرۆسەی دیموكراسیو ئەزمونی حوكمڕانی كوردستانی فیدراڵ، بەهۆی؛ بازاڕی ئازادو ژیانی كۆمەڵایەتیو پەیوەندی ئابوریو سیاسی لە ناوچەكەو جیهاندا، كوردەواریو پەرلەمانو حكومەتی هەرێمی كوردستانی خستۆتە بەردەم ئەركی مێژوویی نوێ لەبارەی بەدیهێنانی: یەكەم: دەستورێكی لەناو پەرلەماندا هەمواركراوی گەلپەسەند. دووەم: گۆڕینی بنچینەكانی سیستەمی دەسەڵاتدارێتیو گونجاندنی لەتەك ئاڵوگۆڕەكانی سەردەمدا. سێهەم: گۆڕانكاری بنەڕەتی لە فەلسەفەی پەروەردە، سیستەمی تەندروستی؛ شارەوانیەكی هاوچەرخو ئاوەدانی شارستانی. چوارەم: هاوشانی پەرەپێدانی پرۆسەی دیموكراسی، بەرە بەرە هەنگاونان بۆ عەدالەتی كۆمەڵایەتی، چاودێریكردنی بازاڕ، دابینكردنی شوێنی نیشتەجێبونی هەموانو چەسپاندنی یاسای دەستەبەری كۆمەڵایەتی (سیستەمی سۆسیال). پێنجەم: سەرخستنی كۆنگرەی نەتەوەییو قۆزتنەوەی هەلومەرجی رەخساوی سەردەمو ناوچەكە، بۆ دابینكردنی مافە دیموكراسیەكانی بەشەكانی كوردستان. شەشەم: بەستنی كۆنگرەیەك بۆ ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمو داڕشتنی ستراتیژو ئالیەتی نوێی جێبەجێكردنی مادەی (140) لەكاتێكی دیاریكراوداو دیاریكردنی سنوری مێژویی باشوری كوردستان. حەوتەم: لێبڕاوانە، پارێزەری مافی ژنانو یەكسانینو بەوپەڕی تواناش، دژایەتی توندوتیژی دژی ژنانو كوشتنیان بەهەر بیانویەكی نابەجێ دەبین. هەشتەم: تەواوی توانامان بۆ ئاسودەكردنی ژیانو گوزەرانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، دەخەینەكار بۆ دەستەبەركردنی پێویستیەكانیان، موچەیان، خانەنشینكردنیان، رەخساندنی بواری خوێندنیان. نۆهەم: پرۆژەیەكی هەمەلایەنەی پێشخستنی بواری رۆشنبیریو شارستانیمان دەبێ بۆ گەشەپێدانی: تێكڕا بوارەكانی هونەر، وەزرش، ئەدەب، تواناكانی لاوانی كوڕو كچو بەهرەمەندانی بوارە جیاوازەكانی داهێنان، لەكوردستانو هەندەرانیشدا. دەهەم: پرۆژەی هاوچەرخمان دەبێ بۆ پەرەپێدانی بنەمای زانستی پەروەردەكردن، خوێندن، توێژینەوەی زانستیو پرۆگرامە زانستیەكانی قۆناغەكانی خوێندنو داوودەزگاو ئۆرگانەكانی كوردستان. یانزەهەم: خانەنشینانو بەساڵاچوان، ئازیزو ماندوی كوردەوارین، بێ درێغ ژیانێكی ئاسودەو خۆشگوزەرانیان بۆ دابیندەكەین. دوانزەهەم: بێ پەروەردەكردنی مناڵان، لەخێزانەوە، بۆ دایەنگەو باخچەی ساوایانو قوتابخانەی سەرەتایی، وەرچەرخانی گەورە بەرەو شارستانی سەردەم، لەكوردستاندا نایەتەدی. بۆیە، لە مناڵانەوە، بۆ سەرجەم ئەركەكان، بەرنامەكانمان دادەڕێژین.
هاوڵاتی خۆشەویست! ئەوانە سەردێڕی بەرنامەی لیستی (102) ی یەكێتین، جگە لە مێژووی خەباتو قوربانیدانمان؛ جگە لە راپەڕینو راگەیاندنی فیدراڵاو هەڵبژاردنەكانی رابوردوو؛ جگە لە دەستكەوتە سیاسیو دیموكراسیو كۆمەڵایەتیە هەتا ئێستا بەدیهێنراوەكان، بەڵێنتان دەدەینێ، لە پەرلەمانو ناو حكومەتی كوردستاندا، پابەندی بەدیهێنانی ئەم بەرنامەیەش بین، دە ئێوەش ئەی گەلی كوردستان: - بۆئەوەی پرۆسەی ئازادیو دیموكراسیو مەدەنیەت بەردەوام بێ؛ - بۆئەوەی گۆڕانكاری گەورەتر بەدیبێو باقی ئەركە نەتەوەییو كۆمەڵایەتیو سیاسیەكان، رابپەڕێنین؛ - بۆئەوەی، دوژمنانی دیموكراسی، جەزرەبە لە پرۆسەی دیموكراسی نەدەن؛ - بۆئەوەی نەوەكانی ئێستاو ئایندەمان، ئاسودەتر بژینو تەواوی خەونەكانیان، ببنە راستی.. دەنگ بدەن بە لیستی (102) ی (یەكێتیی نیشتمانی، ئازادیو ئاوەدانی) كە وردەكاری بەرنامەی لیستەكەی لەم بەشانەدا، پێشكەشتان دەكات. لەگەڵا رێزمان، بۆ هەموو هاوڵاتیانی كوردستان لەهەركوێیەك بێت لیستی (102) ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان برچسب:, :: 2:2 AM :: نووسةر: ریکخراوی گهنجانی عاجزی ناو (ی .ن .ک)
ئامانجە گشتییەكان لیستی ژمارە 102 تێدەكۆشێت لەپێناو: یەكەم: ئامانجە سیاسییەكان: 1.كاركردن بۆ چەسپاندنی سیستمی پەرلەمانی لەدەستوری ئایندەی هەرێمی كوردستاندا. 2.گەشەپێدانی سیستمی فیدراڵیو پێڕەوكردنی بنەماكانی دیموكراسی ، بەجۆرێك رێز لە فرەیی، جیاوازیی نەتەوەیی، نەژادی، ئاینیو سیاسی بگیرێتو بوار بۆ هەمووان بڕەخسێنرێت، لە هەموو ئاستەكانی بەڕێوەبردندا، بەشداریی بكەن. 3.پێداگریی و گۆرینی شێوازی گفت و گۆكردن لەسەر گێڕانەوەی كەركوكو تەواوی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم، بۆ ناو كوردستان. ئەویش بە فیرۆنەدانی كاتی زۆرتر و سووربوون لەسەر دیاریكردنی سنوری باشوری كوردستان و جێبەجێكردنی مادەی ژمارە 140 ی دەستوری عیراقی فیدراڵ 4.هەمواركردنەوەی پڕۆژەی دەستوری هەرێمی كوردستان، بەجۆرێك هاوشێوەی دەستوری وڵاتانی دیموكراسی بێت، لەسەر بناغەی پاراستنی مافی پێكهاتە جیاجیاكانی كوردستانو كۆمەڵی مەدەنیو سەروەریی یاساو دەستاودەستكردنی ئاشتییانەی دەسەڵات. 5.پێشخستنی پەیوەندییە سیاسیو ئیداریی و یاساییەكان لەنێوان هەولێرو بەغدادا بەئاڕاستەی جێبەجێكردنی ئەو بەندە دەستورییانەی دەستوری عیراقی فیدراڵ، كە تایبەتن بە چارەنوسی گەلی كوردستانەوە. 6.پەیوەندییە دیپلۆماسیو فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان، بە دەوڵەتانی دراوسێ، ناوچەكە، رۆژئاوا، لەسەر بناغەی بەرژەوەندی هاوبەشو دۆستانە، باشتر پێش بخرێ. 7.ئەنجامدانی تەواوی هەڵبژاردنەكان (سەرۆكایەتی هەرێم، پەرلەمان، ئەنجومەنی پارێزگاو قەزاو ناحییەكان) لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا. 8.پشتیوانی لە ئیرادەی سەربەخۆی نەتەوەكەمان لە بەشەكانی كوردستان دەكەین، لەخەباتیاندا لەپێناوی بەدیهێنانی مافە نەتەوایەتییەكانیاندا. 9.پشتیوانی لەچارەسەری ئاشتییانەی پرسی كورد ، لە باكوری كوردستاندا، دەكەین 10.پشتیوانی لەخەباتی رۆژهەڵاتی كوردستان لە پێناو بەدیهێنانی مافە دیموكراسیەكانیان دەكەین. 11. پشتیوانی سەركەوتنی خەباتی گەلەكەمان لە رۆژئاوای كوردستان و رێگرتن لە هەر جۆرە تاوانێك لە ناوچە ئازاد كراوەكاندا، ئەنجام دەدرێن. 12.ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی لە عیراقو هەرێمی كوردستانو نوێكردنەوەی داتاكانی بەشێوەیەكی رێكوپێك. 13.هەوڵدان بۆ بەدامەزراوەییكردنی هێزە چەكدارەكانوبەپیشەیی كردنیان. 14.بەجینۆساید ناساندنی (لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی) تاوانەكانی ئەنفالو كیمیابارانی هەڵەبجە، ئەو تاوانانەی دەرهەق بە فەیلییەكان كراون، تەواوی پیلانەكانی حكومەتەكانی عیراق بۆ پاكتاوكردنی نەژادیی گەلی كورد سەپاندوویانن. كاری جدیی دەكەین بۆ ئەوەی زیانلێكەوتووانی ئەم پیلانانە قەرەبوو بكرێنەوەو ئەو كۆمپانیا نێودەوڵەتییانەی هاوكاریی عیراقیشیان كردووە، سزا بدرێن. دووهەم: ئامانجە ستراتیژییەكان 1.دامەزراندنی حكومەتی دامەزراوەیی، تا بەپێی یاسای وردو دیاریكراو كاربكاتو دوور بێت لەدەستێوەردانی دەرەكی. لەسەروو هەمووشیەوە، پێداگرتن لەسەر ئاگاداربوونی هاوڵاتییان لە بودجەی كوردستانو داڕشتنی پلانەكانی سەرفكردنی بەشێوەیەكی شەفافو پێشكەشكردنی راپۆرتی ساڵانەی دارایی لەبەردەمی پەرلەماندا. 2.گەشەپێدانی كۆمەڵی مەدەنی تا كایەكانی مەدەنی كارابكاتو چاودێریش بێت بەسەر كایە سیاسییەكانەوە، لەڕێگای: ا. بەهێزكردنی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی، بۆ ئەوەی لەبواری مەدەنیدا، چالاكتر بن. ب. نەهێشتنی دەستێوەردانی حیزب، لە كاروباری رێكخراوە مەدەنییەكاندا. ج. گەشەپێدانو زیادكردنی چالاكییە مەدەنییەكان ، بە ئاڕاستەی دروستكردنی هاوڵاتی مەدەنی هوشیارو بەرهەمدار. د. گەشەپێدانی مرۆییو هوشیاریی دامەزراوەیی، بەمەبەستی پێكهێنانی ژینگەی تەندروست ، بۆ ئەوەی تێیدا مرۆڤەكان بتوانن سودوەربگرنو سودبەخش بن، خزمەتی تواناكانیان بكەنو لەبەرژەوەندی كۆمەڵ بەكاریانبهێننەوە. واتە مرۆڤ بكرێت بە ئامانج، نەك تەنها ئامڕازی بەدیهێنانی چەند ئامانجێك. 3.رزگاركردنی كوردستان لەم حاڵەتەی تێیكەوتووەو كراوەتە بازاڕی ساغكردنەوەی كاڵای وڵاتان، كە تاكی كوردیی گۆڕیوە بۆ بەكارهێنێكی بێبەرهەم، بە: ا. پشتیوانیكردنی هەر پڕۆژەیەكی ئابوریی سودمەندو كارئاسانی بۆیانو هاندانیان. ب. پێڕەوكردنی سیستمی چاودێرییو بەدواداچوون، بۆ ئەوەی پڕۆژەكان، لەئامانجی دیاریكراوی خۆیان لانەدەن. ج. پێشكەشكردنی یاسای بازرگانیی، كە تا ئێستا وەك پڕۆژەیاسا ماوەتەوە، هەروەها كاركردن بۆ پەسەندكردنو بەڕێخستنی ، تا هەموو جۆرە چالاكییەكی بازرگانیی لەهەرێمدا رێكبخات. د. پەرەپێدانی سیستمی بانكسازیو ئاڵووێری ئەلەكترۆنی، گێڕانەوەی متمانە بۆ بانكەكان بەجۆرێك، كە هاوڵاتییان بە دڵنیاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بكەن. 4. سەرخستنی بە پارێزگاكردنی هەڵەبجەی شەهیدو هەوڵدان بۆ بونیادنانی دامەزراوەكانی و پتەوكردنی ژێرخانی ئابوری، گەشتوگوزار، كشتوكاڵ ، پیشەسازی و شارستانی. 5. كاری جدیی بۆ گێڕانەوەی پایەی كۆمەڵایەتیو سیاسی بۆ ئەو پێكهاتانەی لەئەنجامی سیاسەتە نامرۆییەكانی حكومەتەكانی عێراقدا، لە كوردەواریی دابڕاون، یاخود دوورخراونەتەوە، یان مافیان خوراوە، وەك فەیلی، شەبەك، ئێزدی و كاكەییەكان. 6. فراوانكردنی ئازادی سیاسی، پەرەپێدانی ژیانی فرەییو پێكەوەژیان، لە كوردستاندا، لەسەر بناغەی رێزگرتن لەجیاوازییەكانی یەكترییو هاوكارییكردنی مادیو مەعنەویی پارتو رێكخراوە سیاسییەكانی ناو هەرێم، بەشێوەیەكی دادپەروەرانە. 7. سود وەرگرتنی فراوان لە كۆمپیتەر و تەكنیكی نوێ، لە بواری حكومەت، فەرمانگەكان، دەزگا و سەرجەم ئۆرگانەكان، بۆ ریشەكێش كردنی بیروكراتیت و دواخستنی كاری هاوڵاتی . 8. پشتیوانی كردنی فراوانی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و سەندیكاكان و رێكخراوە ناحكومیەكان. برچسب:, :: 1:55 AM :: نووسةر: ریکخراوی گهنجانی عاجزی ناو (ی .ن .ک)
یاساو سیستمی دادوەریی لەپێناوی چەسپاندنی دەسەڵاتی یاساو گەشەپێدانی دامودەزگا دادوەرییەكان، چالاكتركردنی كارەكانی بەشێوەیەك لەگەڵ داخوازیی هاوڵاتییان لەلایەكو پێوەرەكانی دەوڵەتی یاساو خۆشگوزەرانو هاوڵاتی بوون ، لەلایەكی تر بگونجێت، لیستەكەمان لەبواری یاساو سیستمی دادوەرییدا كاردەكا بۆ: 1.ئاڕاستەكردنی سیاسەتی یاسادانان بەشێوەیەك كە پشتگیریی هاوڵاتییان لەسەرجەم بوارەكاندا، بێ جیاوازی لەبەردەم یاسادا، یەكسان بن. 2.تەواوكردنی پرۆسەی جیاكردنەوەی روونو ئاشكرای نێوان دەسەڵاتی جێبەجێكردنو دەسەڵاتی دادوەریی. 3.دەركردنی یاسایەك بۆ ئەوەی دامەزراوەی داواكاری گشتی بكرێت بە بەشێك لەدەسەڵاتی دادوەریی، داڕشتنی بەپێی پێوەرە نوێكانی دەوڵەتی یاسا، هەروەها بەستنەوەی داواكاری گشتی بە ئەنجومەنی دادوەرییەوەو جیاكردنەوەی لەدەسەڵاتی جێبەجێكردنو وەزارەتی دادو چالاككردنی رۆڵی ئەم دامەزراوەیە. لە داكۆكیكردن لەمافە گشتیو تایبەتی. 4.لەپێناوی دەسەڵاتێكی دادوەریی سەربەخۆی كارامەدا، لیستەكەمان لایەنگری دانانی سیستمێكی كارای سەربەخۆو دامەزراوەیی دادوەریی، كە ئەركی گەشەپێدانو بەرزكردنەوەی توانای پیشەیی بەردەوامی دادوەران بگرێتە ئەستۆ. 5.هەمواركردنی ئەو یاسایانەی رێگرن لە سەربەخۆیی دەسەڵاتی داوەرییو رێخۆشكەرن بۆ دەستێوەردانی دەسەڵاتەكانی تر، لەكاری دادوەریی، وەك ئەو مادانەی كە لەیاسای سزادانی عیرافیو یاسای بنەما دادگەریی سزاییەكاندا (اصول المحاكمات الجزائیە)دا هاتوون. 6.كاراكردنو هەمواركردنەوەی یاسای كار بەشێوەیەك كە زیاتر لەگەڵ پێوەرە جیهانییەكانی تایبەت بە مافی كرێكاران بگونجێت، هەروەها دامەزراندنی دادگای كار (محكمە العمل) كە بۆ پاراستنی مافی كرێكاران گرنگییەكی تایبەتی هەیە. 7.فراوانكردنی دادگای كارگێڕیو كردنەوەی لەهەرسێ پارێزگاكانی هەرێمدا. 8.یارمەتیدانی دەسەڵاتی دادوەریی بۆ چارەسەركردنی كێشەی فرە رۆتینی لە دادگاكانو دواكەوتنو یەكلانەبوونەوەی كێشەكان. هەروەها پاڵپشتی چارەسەركردنی كەمیی رێژەی دادوەرو دادگا بەراییەكان لە ناحیەو شوێنە دوورەكان، دەكەین. 9.كاركردن بۆ كردنەوەی خانەی داد، لەزۆربەی قەزاكانی كوردستاندا، لەپاڵ دروستكردنی خانوو بۆ دادوەرانو فەرمانبەرانی دادگاكان، تا بتوانن بەباشترین شێوە لەخزمەتی خەڵكی دەرەوەی شاردا بن. برچسب:, :: 1:52 AM :: نووسةر: ریکخراوی گهنجانی عاجزی ناو (ی .ن .ک)
ژێرخانی ئابوری یەك: كەرتی نیشتەجێبوون دروشممان: تەواوی هاوڵاتیانی كوردستان ، دەبێ خاوەن شوێنی نیشتەجێی بن. ئامانجی لیستی ژمارە (102) خۆشگوزەرانی تاك و خێزانەكانی كوردەوارییە، تێدەكۆشین شوێنی شیاوی نیشتەجێبوون بۆ خێزانەكان دابینبكەینو ناعەدالەتی كۆمەڵایەتی نەهێڵێن، ئەویش لەڕێگای جێبەجێكردنی ئەم پلانانەی لای خوارەوە. 1.زیادكردن و ئاسانكاری لە پێدانی سلفەی عەقار، تاوەكو هاوڵاتییان خێراتر لێی سودمەند ببن. 2.زیادكردنی بڕی بودجەی تەرخانكراو بۆ سلفەو سندوقی نیشتەجێبوون ، تاوەكو زۆرترین هاوڵاتی لێی سودمەند ببن. 3.پێكهێنانی سندوقی نیشتەجێبوون، تاوەكو ببێتە دامەزراوەی سەرەكی رێكخستنو دابەشكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون، بەسەر هاوڵاتییاندا. 4.رێگرتن لەدیاردەی فرۆشتنەوەی گرانی ئەو یەكانەی نیشتەجێبوون ، كە حكومەت هاوكارییو ئاسانكاریی دروستكردنیان دەكات 5.زیادكردنی ئەو یەكانەی نیشتەجێبوون، كە بۆ هاوڵاتیانی كەمدەرامەتو فەرمانبەران دروست دەكرێن، بەپێی ژمارەی دانیشتوان لەشارو قەزاو ناحیەو گوندەكاندا . 6. دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوونی تایبەت بە كرێكاران، بەنرخێكی گونجاو، قیستی درێژخایەن، خزمەتگوزاری زیاتری حكومەت بۆ شوێنی یەكەی نیشتەجێكان. دوو: كەرتی كشتوكاڵو ئاوەدانكردنەوەی گوندەكان 1.داڕشتنی سیاسەتێكی كشتوكاڵ، كە پرەنسیپەكانی ئابوری بازاڕ رەچاوبكات، لێوەی جوتیارانی كوردستان ببنە چەقی ئەو سیاسەتە، رێكخراوەكانی كەرتی تایبەتی رۆڵێكی كارا لە داڕشتنی ئەو سیاسەتەدا بگێڕن. 2.لەڕێی دەركردنو هەمواركردنی یاساكانی كەرتی كشتوكاڵەوە، چارەسەری گونجاو بۆ كێشەكانی ئەو بوارە بدۆزرێتەوە، بەتایبەتی كێشەی موڵكایەتی زەویوزار. 3.زیادكردنی بەشەبۆدجەی كشتوكاڵ، تاوەكو بتوانرێت لێوەی پلانی كشتوكاڵ جێبەجێ بكرێت. 4.زیادكردنی بڕی تەرخانكراوی قەرزی كشتوكاڵ، زیادكردنی بڕی قەرز بە جوتیارانو لەوەرگرتنی قەرزەكانیشدا، ئاسانكاریی گونجاوتریان بۆ بكرێت. 5.داڕشتنی ستراتیژی ئاو، بۆ سودوەرگرتن لە سەرچاوەكانی ئاو لەرێگەی بەربەستی جۆراوجۆر، ئەستێلێكی زۆر، هەتا رێ لەبەهەدەرچوونی سامانی ئاوی كوردستان بگیرێت و مەترسیەكانی وشكە ساڵی كەمبكرێتەوە و ئەرزی بەراویش فراوان بكرێت. 6.بەمەكینەكردنی كەرتی كشتوكاڵ، لەڕێی هاوردنی تەكنەلۆجیای كشتوكاڵو كردنەوەی وەرشەو تاقیگەی كشتوكاڵیش، بەتایبەتی لە لادێكاندا، بەزووترین كاتو هەرزانترین نرخ بەدەستی جوتیاران بگات،هەر ئەمەش دەبێتە مایەی بەجوتیاری كەم بەرهەمی زۆر بەدی بێت. هەروەها فراوانكردنی ناوەندەكانی تۆژینەوەی زانستی كشتوكاڵ، بۆ زیادكردنو باشتركردنی جۆری بەرهەمەكانو دۆزینەوەی بازاڕ بۆیان. 7.گرێدانی مەنهەجەكانی خوێندنی زانكۆو پەیمانگاو ئامادەییە كشتوكاڵییەكان، بە بازاڕی كشتوكاڵییەوە. 8.هەوڵدان بۆ دەرچواندنو جێبەجێكردنی یاسای دڵنیایی كشتوكاڵی. 9.دروستكردنی سایلۆ لەناوچەكانی بەرهەمهێنان. 10.هاندانی وەبەرهێنەران بۆ دامەزراندنی كارگەی پیشەسازیی خۆراك بەپێی بەرهەم و بەروبومی ناوچەكان نزیك لە گوندەكان. 11.گرێدانی گوندەكان بە شارو قەزاكان ،لەڕێی نۆژەنكردنەوەو دروستكردنی رێگاوبانەكانەوە. 12.پەرەدان بەشێوازی بەخێوكردنی ئاژەڵ، پەلەوەر، ماسیو زیادكردنی ئاستی بەرهەمهێنانیان. 13.هاندانو هاوكاریكردنی جوتیاران، بۆ پێكهێنانی كۆمەڵەی هەرەوەزیی هەمەجۆر، بەپێی بەرهەمەكانیانو عەمباركردنی هاوچەرخو ساغكردنەوەی لەبازاڕەكاندا، بەقازانجی راستەوخۆی خۆیان. سێ: كەرتی پیشەسازیی 1. دارشتنی پلانی ستراتیژی بۆ ژێرخانی ئابوری تۆكمە، لە بوارەكانی پیشەسازیدا وەكو: كارگەی ئاسن، كارگەی پترۆكیمیاوی، كارگەی دەرمان، كارگەی شوشە...تاد. 2.پێداگریی لەسەر دامەزراندنو پەرەپێدان بەپڕۆژەكانی بەرهەمهێنانی پیشەسازیی كشتوكاڵ، كەلەبنەڕەتدا ئاڕاستەی بازاڕی ناوخۆیی بكرێتو پێداویستییە بنەڕەتییەكانی هاوڵاتییان دابین بكات، لەوانەش بایەخی زیاتر بەو پڕۆژانە بدرێت، كە بۆ زامنكردنی ئاسایشی خۆراك پێویستن. 3.بایەخدان بەو پڕۆژانەی كە تەواوكاری ئابوری لەنێوان پیشەسازییەكانی خۆراكو كەرتی كشتوكاڵدا و ئاستی بەشدارییكردن، لە بەرهەمی ناوخۆییدا، زیاد دەكەن. 4.جەختكردن لەسەر ئەو پیشەسازییە نیشتمانییانەی كە پشت بە كەرەستەی خاو و كاڵا بەرهەمهاتووە ناوخۆییەكان دەبەستێت. 5.پشتیوانیكردنی دامەزراوەكانی كەرتی تایبەت، بۆ ئەوەی بەشداریی كارایان هەبێت ،لە بەرەوپێشبردنی پڕۆژەكانی پیشەسازیو كەمكردنەوەی هاوەردەی دەرەكیدا. 6.فەراهەمكردنی پشتیوانی بۆ بەرهەمە ناوخۆییەكان، بۆ ئەوەی خواستی ناوخۆیی لەسەریان زیادبكات. 7.تەرخانكردنی بڕی زیاتری بودجە، بۆ بانكی پیشەسازیو پێشكەشكردنی ئاسانكاری زیاتر، بۆ بەرهەمهێنەرانی پیشەسازی. 8.دامەزراندنی ناوەندەكانی توێژینەوەو پەرەپێدانی زانستی بۆ فەراهەمكردنی شارەزایی تەكنیكی و زانستی و تەكنەلۆژیا. 9.دامەزراندنی ناوەندی راهێنانی پیشەییو پەرەپێدانی ئەدائی تەكنیكی و پیشەییان، بۆ ئەوەی كەسانی شارەزا بۆ كەرتی پیشەسازی پیشەسازی پەروەردە بكرێن. 10.داڕشتنی سیاسەتێكی نەرمی بازرگانی، كە هاوەردەی كاڵاو خزمەتگوزارییە پێویستەكان، دیاریی بكات، هەروەها رێگریی لە نغرۆبوونی بازاڕی ناوخۆ لەكاڵای بیانیدا، بكات. 11.زیادكردنی ناوچەكانی پیشەسازی و پەرەدان بەوانەی هەن، لە ناوەند و دەوروبەری پارێزگاو قەزا و بەڵكو ناحیەكانیشدا. 12. پێداگیری لەسەر پاڵاوتنی دوكەڵی كارگەكان لە رێگەی ئامێری ژینگە پارێزییەوە چوار: كەرتی گەشتیاریی 1.هاندانی وەبەرهێنان لەپڕۆژە هەمەجۆرەكانی كەرتی گەشتیاری، بە گرتنەبەری هەموو ئەو رێوشوێنانەی كەلێوەی كەرتی تایبەتی لەو بوارەدا چالاكتر دەكات، ئەویش بە ڕەخساندنی زەماناتی یاساییو نەهێشتنی كۆسپە ئیدارییەكان. 2.هەوڵدان بۆ داڕشتنی سیاسەتێكی كاراو فراوانی گەشەپێدانی گەشتیاری، كە هەموو خزمەتگوزایی و چالاكییە گەشتیارییەكانی هاوچەرخ لەبەرچاو بگرێت. 3.دامەزراندنی بانك و زیادكردنی بڕی بودجەی تەرخانكراو بۆ قەرزی گەشتیاری. 4.پەیڕەوكردنی پرەنسیپی پلاندانانو تەسویقی گشتگیر، لەسەر بنەمای زانستی بۆ پەرەپێدانو گەشەپێدانی ئابوری. 5.فەراهەمكردنی كادری گەشتیاری پسپۆڕ، زیادكردنی بایەخدان بەو كادرانە لەڕێی راهێنانو مەشقكردنەوە ئامادە بكرێن، بەجۆرێك هەموو رووەكانی چالاكییەكان بگرێتەوە. 6.پشتیوانیو هاندانی هەموو پیشەسازییە پیشەوەریو تەقلیدیو فۆلكلۆرییەكان، تاوەكو گەشتیاران وەك یادەوەریی لەگەڵ خۆیان بیبەنەوە. 7. ریكلامی فراوان بۆ سروشت و ئاوو هەوا و شوێنە گەشتیاریەكان، بەردەوام بكرێ. 8. چاودێری بەردەوامی شوێنە گەشتیاریەكان و ئوتێل و مۆتێل و كابینەكان بكرێ كە: ئاستی تەندروستیان باش بێت. خواردنی پاك و نایابیان هەبێت. شوێنی خەوتنیان ئاسوودە بێت. سەر و سامانی گەشتیار پارێزراو بێت. كەلتووری رێزگرتن و خۆسەویستی پەرە پێبدرێت. پێنج: كەرتی گواستنەوە و گەیاندن 1.داڕشتنی پلانێكی ستراتیجی بۆ كەرتی گواستنەوەو گەیاندن، بۆ ئەوەی ئەم رۆڵی گرنگی خۆی لە پێشخستنی رەوشی ئابوریو كۆمەڵایەتیدا بگێڕێت .ئەمەش پێویستی بەدەستەبەری گواستنەوە و سەیارەی نوێ و رێگرتن لە كامیۆنی كۆن و پاسی كۆن، هەیە. 2.رێكخستنەوەی كاری كۆمپانیاكانی گواستنەوەو ئینتەرنێتو ئایتی، لەڕێی دەرچواندنی یاسایەكی تایبەت بەو بوارە،بۆ ئەوەی بخرێتە خزمەتی هەموو لایەك و كەسایەتی و نهێنی ژیانی هاوڵاتیش پارێزراوبێ. 3.هەوڵدان بۆ پێكەوەگرێدانی هەموو شارو قەزاو ناحییەو گوندەكانی هەرێمی كوردستان، بەتۆڕێكی رێگاوبانی گونجاو، سەلامەتی هاتوچۆ دەستەبەربێ. 4.رێكخستنەوەی سیستمی گواستنەوەی ناوەندەكانی شارو قەزاكان، بۆ كەمكردنی ئەو گوشارەی لەسەر رێگاوبانەكان هەیە. شەش: كەرتی داراییو بانكی 1.رێكخستنەوەی بودجەی گشتی كوردستان، بەجۆرێك كە هەنگاو بە هەنگاو، لاسەنگیی نێوان بودجەی بەكاربردنو وەبەرهێنان راست بكاتەوە. 2.هەمەڕەنگكردنی سەرچاوەكانی داهاتی هەرێمی كوردستان. 3.چالاككردنی دیوانی چاودێریی داراییو دەستەی نەزاهە هەتا رێ بگیرێت لەبەهەدەردانی داهاتی گشتی. 4.ساڵانە بودجەی گشتی و ژمێرەی كۆتایی لەكاتی خۆیدا، بگەیەنرێنێتە پەرلەمانی كوردستان. 5.یەكخستنی سیستمی پێدانی دەرماڵەی فەرمانبەرانی حكومەت، بەجۆرێك پێوەرو بنەمای دیاریكراوی بۆ دابنرێت. 6.یەكخستنی موچەو كرێ، بەجۆرێك كە هیچ جیاوازییەك لەنیوان پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لەلایەك، لەلایەكی تریشەوە لەگەڵ ناوچەكانی تری عێراقدا، نەهێڵدرێت. 7.دامەزراندنی سیستمێكی كارای بانكی، تاوەكو بانكەكانی كوردستان بە تەكنەلۆجیای نوێ كاروبارەكانیان رایی بكەنو بەئاسانی بەیەكەوە گرێبدرێن، ببێتە هەنگاوێك بۆ ئەوەی لەگەڵ بانكە عیراقیو بیانیەكانیشدا، پەیوەست بێت. 8. دڵنیایی پاشەكەوتی پارەی هاوڵاتی و كۆمپانیا و بازرگانەكان، لە بانكەكاندا، لە رێگەی دەستەبەركردنی بانكەكان لە رێگەی حكومەت و كۆمپانیای تەئمینەوە 9.دوای پەسەندكردنی بودجەی گشتی، راستەوخۆ پشكی وەزارەتو پارێزگاكان بخرێنە سەر حیسابی تایبەتی ، تاوەكو لەكاتی خۆیدا دەست بەجێبەجێكردنی پڕۆژەكانیان بكەن. 10.هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی كێشە داراییەكان لەگەڵ عیراق، بەتایبەتیش بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان، ئەوەی پەیوەندی بە بودجەی پێشمەرگەو هێزەكانی ناوخۆو ناوچە دابڕاوەكانەوە هەیە. 11.چاوخشاندنەوە بە موچەی خانەنشیناندا بەجۆرێك لەگەڵ باری گوزەرانو پێداویستییەكانی ئێستایاندا بگونجێ. حەوت: كەرتی وەبەرهێنان 1.هەمواركردنەوەی یاسای هاندانی وەبەرهێنان، كەلەگەڵ هەلومەرجی ئیمڕۆی ناوچەكەو كوردستاندا بگونجێت. 2.هەوڵدان بۆ رەخساندنی ژینگەیەكی یاساییو ئیداریو كلتوری بۆ باشتر جێبەجێكردنی یاسای هاندانی وەبەرهێنان، ببێتە هۆكاری پتر راكێشانی سەرمایە، بۆ ناو كەناڵەكانی ئابوریی هەرێمی كوردستان. 3.چاودێریكردنی وردی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان، تاوەكو بەپێی ئەو دیزاینو مواسەفاتانەی دیاریكراون، جێبەجێ بكرێن. هەشت: كەرتی ئیدارە 1. گۆرینی سیستەمی حوكمرانی لە بنچینەوە و دامەزراندوەی بە پێی بنەماكانی سیستەمی حوكمرانی هاوچەرخ (مۆدێرن) هەتا بتوانێ ئەركەكانی حوكمرانی دیموكراسی و هەلی یەكسان بۆ هاوڵاتی راپەرێنێ. 2.داڕشتنی سیاسەتێكی ئیداریی شەفاف، بۆ بەڕێوەبردنی دامەزراوەكانی حكومەت، پێوەرەكانی (لێپێچینەوەو لێپرسینەوەو شەفافییەت) بە پشتبەستن بە نیشاندەرەكانی پێوانەی ئەدای ئیداریی جێبەجێ بكرێن. 3.كاركردن بە سیستمی یەك پەنجەرەیی، بۆ رێگرتن لە ڕۆتینو گیانی بیرۆكراسیو پیادەكردنی سیستمێكی نوێی حوكمڕانی. 4.پێدانی دەسەڵاتی ئیداریو دارایی بە پارێزگاو قەزاو ناحییەكان، لەپێناو باشتر بەڕێوەچوونی كاروبارە ئیدارییەكاندا. 5.كاراكردنی سیستمی پاداشتو سزا، هەڵسەنگاندنی فەرمانبەرانیش بەپێی ئەو سیستمە ئەنجام بدرێت. 6.برەودان بە سیاسەتی دامەزراندن، بەجۆرێك كە رێگە لەهەر جۆرە جیاوازییەكی نێوان هاوڵاتییانی كوردستان بگرێت. 7.هەمواركردنەوەی یاسای خزمەتی شارستانی، بەجۆرێك كە ئەدای كاری فەرمانبەرو فەرمانگەو لێوەشاوەیان بكرێنە پێوەری زیادكردنی موچەو بەرزكردنەوەی پلە. نەك وەك ئیستا تەنها پشت بە ساڵانی خزمەت دەبەسترێت. 8.دامەزراندنی سەنتەری راهێنانی كارگێڕیو مەشقی كارمەند، لەپێناو بەرزكردنەوەی ئاستی ئیداریی ئەدای فەرمانبەراندا. 9.لەڕێی سیستمی ئەلەكترۆنییەوە، هەموو دامەزراوەكانی حكومەت بەیەكەوە ببەسترێنەوە، لەپێناو خێرا گەیاندنی زانیاریو یاساو بڕیارو رێنماییەكاندا. برچسب:, :: 1:47 AM :: نووسةر: ریکخراوی گهنجانی عاجزی ناو (ی .ن .ک)
خزمەتگوزارییەكان یەك: تەندروستی كاردەكەین بۆ: 1.كاردەكەین بۆ لە بنچینەوە گۆڕینی سیستمی تەندروستی ، بۆ سیستمێكی پێشكەوتووی نمونەیی دنیا. 2.جێبەجێكردنی یاسای بیمەی تەندروستی، بۆ ئەوەی هاوڵاتییان لەكاتی نەخۆشیو پێداویستی تەندروستیدا، سودی لێ وەربگرن. ئەمەش دەبێتە هۆی: ا. كەمبوونەوەی خەرجی تەندروستی لەسەر هاوڵاتی ب. نەمانی ترسو دڵەڕاوكێی هاوڵاتی لەكاتی نەخۆشكەوتندا ، هەروەها لەكاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییە پڕ مەسرەفەكاندا، ترسی ئەوەیان نابێت كە پارەی تەواویان پێ هەڵنەسوڕێت. ج. خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان، بە ئاسانی دەگاتە هاوڵاتییانو لەڕووی تەندروستییەوە،هەلی یەكسانی چارەسەر بۆ هەمووان دابین دەبێت. د. توانای دارایی باشتر فەراهەم دەبێت ،بۆ بایەخدانی زیاتر بە نەخۆشخانەو دەزگا تەندروستییەكان، بەردەوامیدان بە خزمەتگوزارییەكان، نۆژەنكردنەوەو چاككردنەوەی ئامێرەكان، فەراهەمكردنی دەرمانی پێویست، بەشێوەیەكی بەردەوام. 3.فراوانكردنەوەی بنكە تەندروستییەكانو زیادكردنی پسپۆڕییەكانی چارەسەركردن، بەجۆرێك كە هاوڵاتییانی گەڕەكو ناوچەكان، لەو ئەو بنكانەداچارەسەر بكرێت. 4.تێدەكۆشین بۆ ڕێخستنو جێبەجێكردنی یاسای پاراستنی مافی نەخۆش. هەروەها سندوقێكی تایبەت دادەمەزرێنین بۆ مەسرەفی ئەو نەخۆشییانەی چارەسەریان لەناو هەرێمدا نیە. 5.جیاكردنەوەی هەردوو كەرتی تایبەتو گشتی لەبواری تەندروستیدا، بەجۆرێك كە تێكەڵاوی كارەكانیاندا نەمێنیت، مووچەی گونجاویش بۆ كارمەندانی بواری گشتی دابین بكرێت. 6.خستنە كاری كارمەند و پزیشكان، لەسەر بناغەی پسپۆڕیی، بەجۆرێك هیچ كەسێك لەدەرەوەی پسپۆڕییەكەی خۆیدا، ئەركی مافی كاركردنی نەبێ. 7.پەرەپێدانی سیستمی كارگێڕییو بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەكان، بە هێنانی ژمارەیەك كۆمپانیای جیهانی، بۆ بەڕیوەبردنی نەخۆشخانە گەورەكان، هەتا كادری شارەزا پەروەردە بكرێ و زانیاری نوێ پەیدابكرێ. 8.پێڕەوكردنی سیستمی دابەشكردنی پزیشكان، بەپێی ژمارەی هاوڵاتیان لەسەر پێوەرە جیهانیەكان. 9.كاركردن بۆ بەردەوامیدان بەخوێندنی پزیشكی بەردەوامو بێ راوەستان، لەپاڵ بەردەوامیدان بە كردنەوەی خولو بەشداركردنی پزیشكانو پسپۆڕان، لە بۆنەو كۆنگرە زانستییەكانی دەرەوە دا. 10.جێبەجێكردنی سیستمی پزیشكی خێزانی لە كوردستان. بەم هەنگاوە بنكە تەندروستیەكان، بەكۆسپ و تەگەرەی كەم، توانای چارەسەر و دەستنیشانكردنیان زیاتر دەبێت، بە هەبوونی كەرەستەی پزیشكی پیشكەوتوو و بوونی پزیشكی پسپۆری خێزانی، بەمەش هەر لەو بنكانە دەتوانرێت هاوڵاتی چارەسەر بكرێت، قەرەباڵغی نەخۆشخانەكانیش كەمدەبێتەوە . بایەخ بە تەندروستی خێزان دەدرێت لەبریتی تاك. 11.جێبەجێكردنی سیستەمی زانیاری تەندروستی ئەلیكترۆنی ،لە دەزگا تەندروستیەكاندا. 12.دامەزراندنی تاقیگەی چاودێری دەرمان و خۆراك لە كوردستان .ئەم دامەزراوەیە دەتوانێت چارەسەری زۆربەی گرفتەكانی دەرمان و خۆراك بكات لە هەرێم و، متمانەی هاووڵاتی بە دەزگا تەندروستیەكان زیاتر بكات . 13. توندترین سزا لەسەر بازرگانی پێوە كردنی دەرمان بسەپێندرێت، كە دەبنە هۆی تێكچونی ئاسایشی تەندروستی . دوو: چاودێریی كۆمەڵایەتی تێدەكۆشین بۆ: 1.جێبەجێكردنی پڕۆژەی تۆڕی دەستەبەری كۆمەڵایەتی (سیستمی سوسیال) لەهەرێمی كوردستان، بەو شێوازەی سەرجەم ئەو موچەو هاوكارییانەی بۆ چینو توێژەكانی كۆمەڵ خەرجدەكرێت، لەچوارچێوەی سیستمی سوسیالدا جێبەجێبكرێتو یەكبخرێت. بەمەش تێكرا كۆمەڵ سودمەند دەبێ، نەك توێژ توێژ. 2.زیادكردنو پێشخستنی ئەو ناوەندو دامەزراوە حكومییانەی تەرخانكراون، بۆ پەككەوتووان، بەساڵاچووان، بێنەوایان،خاوەن پێداویستی یە تایبەتەكان و ئەوانەی بەهەر هۆیەكەوە بێت لەخێزانەكانیان دابڕاون. تۆڕێی پەیوەندی تایبەت دروست دەكەین بۆ هاوكاریكردنو یارمەتیدان و ئاسودەییان . 3.پەرەپێدانو چاككردنی سیستمی داڵدەدانی ئەوانەی رووبەڕووی توندوتیژیی خێزانی دەبنەوەو فەراهەمكردنی خزمەتگوزارییە پێویستی یەكانیان و راسپاردنی پارێزەری پسپۆڕ، بۆ یارمەتیدانیان لەرووی یاساییەوەو وەرگرتنەوەی مافەكانیان، بۆ ئەمەش، بودجەیەكی تایبەت بۆ كاروبارە یاساییەكانیان تەرخان دەكەینو كاردەكەین لەهەموو مەسرەفو تێچوونێك ببەخشرێن. 4.پێداچوونەوەیەكی ورد دەكەین بەو یاسایانەدا كە پەیوەندیدارن بە پرسە كۆمەلایەتییەكانەوە، لەنمونەی یاسای مادە هۆشبەرەكانو لادانی میردمنداڵانو هەر یاسایەكی تری لەمجۆرە، بەجۆرێك لەخزمەتی كۆمەڵو پاراستنی ئاشتەوایی و ئارامی كۆمەڵایەتیدا بن.پەیوەند بەم كێشانەوە ،سزای نایاسایی لەسەر رەوشت، بەهەموو جۆر و شێوەكانیەوە، ناهێلین. 5.كاركردن بۆ دەرچواندنی یاسایەكی هاوچەرخ، بۆ پاراستنی مافی منداڵان لە كوردستاندا، بەشێوازێك كە مافی منداڵان پارێزراو بێت، دووربن لە توندوتیژی، چەوساندنەوەو بنەبڕكردنی دیاردەی كاركردن بە منداڵان. 6.بەگژ دیاردەی سواڵكردندا دەچینەوەو هەوڵدەدەین لەناوەندەكانی كاركردندا، بەگەڕیان بخەینو ئەو منداڵانەی لەخوێندن دابڕاون، بخرێنەوە بەرخوێندن. بازرگانەكانی سواڵكردنیش سزا بدرێن. 7.یاسای خاوەن پێداویستی تایبەتیەكان ، بەشێوەیەك هەموار دەكەینەوە كە هاوكاریی مانگانەی ئەو گروپانە زیادبكرێتو ئەوانەشی كە خێزاندارن، هاوكاریی باشتر بكرێنو دۆخی گوزەرانیان دەبوژێنینەوە. 8.رەخساندنی ژینگەیەكی گونجاو بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتییەكان، هەروەها هوشیاركردنەوەی كۆمەڵ بۆ رێزگرتن لەمافەكانیانو فەراهەمكردنی ژیانێكی ئاسودە بۆیان، لەپاڵ پابەندكردنی دامەزراوەكان بە رەچاوكردنی تایبەتمەندێتییان لەشەقامو شۆستەو باڵاخانەو شوێنە گشتییەكاندا. 9.بەشداركردنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لە خولەكانی مەشقو راهێنانی پیشەییدا، بەشێوەیەك كە ببێتە هۆی ئامادەكردنەوەیانو كارئاسانیكردن بۆیان، تا ببنە خەڵكانی بە تواناو پڕۆژەی تایبەت بەخۆیان ئەنجام بدەن. 10.پەرەپیدانی توانای ژنان لەئەنجامدانی پڕۆژە، رەخساندنی بوار بۆیان بەمەبەستی بەشداربوون لە دروستكردنی پڕۆژەدا، لەڕێگای قەرزی بچووكەوە. 11.بایەخدانی زیاتر بەژنانی بێ هاوسەر، ئەوانەی سەرچاوەیەكی دارایی دیاریكراویان نیەو ئەولەوییەتیان پیبدرێت بۆ سودمەندبوون لەپڕۆژەكانی حكومەت، بۆ ئەوەی ئاستی داهاتیان بەرزببێتەوە.
سێ: كرێكارانو رەنجدەران گەڕانەوە بۆ خانوە قوڕەكان چەند پرۆژەیەكی دیاریكراو بۆ بەرنامەی هەڵبژاردنی یەكێتی یەكێتی وەكو حزبێكی سۆسیال دیموكرات لەروانگەی پەرۆشی بۆ ژیانی دیموكراسیو پاراستنی مافەكانی مرۆڤ و لەچوارچێوەی بەرجەستەكردنی فیكرو بڕوای سەرۆك مام جەلال (گەڕانەوە بۆ خانوە قوڕەكان) كە لە سێهەمین كۆنگرەی ی.ن.ك پێشكەشیكرد. كە یەكێتی حزبی رەنجدەرانو زەحمەتكێشانو سەرجەم چینو توێژەكانی كۆمەڵە، لەو دونیابینیەوە، یەكێتی كارنامەی تایبەتی خۆی بۆ كرێكارانو چینی ناوەڕاست دیاری دەكات. خراپبونی ژیانو گوزەرانی كرێكارانو لاوازبوونی چینی ناوەڕاست، مەترسی گەورەی سیاسیو كۆمەڵایەتین. رێكخستنەوەی كۆمەڵایەتی كۆمەڵا بەوشێوەی بەدیهێنەری عەدالەتی كۆمەڵایەتی بێت. گرنگترین كارنامەی یەكێتی ئەمانەی خوارەوەن: •هەڵوەشاندنەوەی بە فەرمانبەركردنی كرێكاران چینی كرێكاران رەنجو ماندووبوونێكی زۆریان لە خەباتی نیشتمانیو كۆڕی كوردایەتیدا پێشكەشكردوە لە شۆڕشدا پێشمەرگەو، لە قۆناغی رزگاری كوردستانیشدا پێشمەرگەی ئاوەدانی بون، رژێمی بەعس بەمەبەستی سیاسی یاسای كرێكارانی دەستكاریكردوو سەرجەمیانی كردە فەرمانبەر، بەمەش لەلایەك مافی داراییو مەدەنی كرێكارانو لەلایەكی تریش لەڕووی جوڵانەوەی، خەباتی سەندیكای كرێكاری ووشك كرد. وەكو دەبینین رۆژانە كرێكار لەكاتی كاردا گیانیان لەدەست ئەدەن، یان كەمئەندام ئەبن، خاوەنكار هەندێك جار زوڵمی زۆریان لێئەكات. بۆیە یەكێتی بەوپەڕی تواناوە كاردەكات بۆ: یاسای كرێكاران هەمواربكرێتەوەو تەواوی مافەكانی كرێكار دەستەبەر بكرێن. 1-هەر كرێكارێك بەهۆی كارەكەیەوەو لەچوارچێوەی كاردا گیانلەدەست بدات، بە (شەهیدی ئاوەدانی) ناوببرێت موچەیەكی شایستەی خانەنشینی بۆ خێزانی دەبڕدرێتەوە. 2-هەر كرێكارێك بەهۆی كارەوە، كەمئەندام بێت، لەكاتی كاردا، موچەی كەمئەندامی بۆ ببڕدرێتەوە. 3-تیمی پارێزەری یاسایی بۆ داكۆكیكردن لە كرێكاران دروستبكرێت. 4-كارتی تەندروستی بۆ هەموو ئەو كرێكارانەی ئەندامی سەندیكای كرێكارانی كوردستانن، دروستبكرێت، بەوەش لە نیوەی تێچوونی چارەسەری پزیشكی ببەخشرێن. • سیستمی دڵنیایی (تأمین) بۆ ئۆتۆمبێلو شۆفێرو سەرنشینەكانی: وەكو دەستپێك بۆ دروستكردنی سیستەمی دابینكردن (تەئمین) لە كوردستاندا لەسەرەوە بۆ ئەو چینو توێژانەی كە زۆر سودمەند دەبن لێی ئەویش توێژی شۆفێرانە. ئەگەر نەگاتە سەدان هەزار، ئەوا بەدەیان هەزارن لە شۆفێری تاكسی، پاس، لۆری، ئۆتۆمبێلی كشتوكاڵی. ئەمانە هیچ زەمانەتێكیان نیە چ بۆ خۆیان لەكاتی روودانی كارەساتدا چ بۆ ئۆتۆمبێلەكانیان. لەپێناوی پاراستنی ژیانو گوزەرانو كارەكەیانو گرنگی پێدانیان، ئەم كارانەی خوارەوە دەبنە جەوهەری بەرنامەو پلانی كاری یەكێتێ، ئەوانیش: 1)كۆمپانیایەكی هاوبەشی حكومیو ئەهلی بۆ زەمانی ئۆتۆمبێل دروست بكرێتو بخرێتە چوارچێوەیەكی یاساییەوە، بۆیەش كۆمپانیایەكی هاوبەش بەوپێیەی هێشتا كەرتی تایبەت ئەوەندە بەهێز نەبوە كە خودی خۆی بتوانێت هەموو كارێك بكات، بەتایبەت ئەوەی پەیوەندی كاری گرنگی وەكو ئەم جۆرە بێت كە پێویستی بە سەرمایەیەكی زۆرو هاوكات متمانەیەكی باش هەیە. 2)بۆ زەمانەتی ئۆتۆمبێلو گیانی شۆفێر، بەوجۆرەی بە یاسا خاوەن ئۆتۆمبێلی گشتی (كرێ) ئیلزام بكرێت، ساڵانە پارەی زەمان بداتو بە یاسا بڕەكەی و وردەكارییەكەی دیاری بكرێت، ئیتر هەر ئۆتۆمبێلێك كارەساتی كرد كۆمپانیای زەمان، زەمانەتی دەكاتو بەشێك لە پارەكەی بۆ ئەدات، خۆ ئەگەر شۆفێر توشی كارەسات بوو، بە ئۆتۆمبێلەكەی خۆی، ئەوا كۆمپانیا بڕێكی باش پارە قەرەبووی بكات. سەرچاوەی داهاتی كۆمپانیای زەمانەكە، دوو داهات دەبێت. 1-ساڵانەی بەشداربوونی شۆفێر. 2- سەرمایەی حكومەت بۆ پارەداركردنی كۆمپانیای زەمانەتەكە.
• راستكردنەوەی ناو و بەڵگەنامە ژمارەیەكی زۆری كورد لە دەرەوەی وڵاتن، كە بە سەدان هەزار كەسن، ئەمانە زۆربەیان بەشێوەیەكی نایاسایی سەفەریان بۆ وڵاتانی دەرەوە كردوە، ئەمانە ناو و شوێنو ساڵی لەدایكبونوی خۆیان گۆڕیوە. ئێستا كە دێنەوە بۆ كوردستان، رووبەڕووی كێشەی یاسایی گەورە دەبنەوە. بۆیە یەكێتی بەڵێن ئەدات كە پرۆژە یاسای (راستكردنەوەی زانیاری كوردانی تاوارەگە) پێشكەش بكات. بەجۆرێك لەماوەیەكی یاسایی، كە یاساكە دەریدەكات، هەموو كوردانی دەرەوە، ئەوانی زانیاری خۆیان گۆڕیوە، خۆیان یان لەرێگای وەكیلەكانیانەوە، بێن راستیبكەنەوە. بەمەش مافێكی زۆریان بۆ دەگەڕێتەوە.
چوار: پەروەردەو خوێندنی باڵا بەدروشمی خوێندن بۆ هەمووانە، تێدەكۆشین بۆ بەجێگەیاندنی ئەم پڕۆژانەی خوارەوە: ا. ناوەندەكانی خوێندن 1.فەلسەفەیەكی نوێ بۆ پەروەردە لەسەر بناغەی پەرەپێدانی زانستی و زانیاریی و خۆشەویستی گەلو بەرژەوەندییە تایبەتییەكانی خوێندكارانی قۆناغەكان، دادەڕێژین. بەشێوەیەك كە خوێندكاران ببنە چەقی پرۆسەكەو مامۆستایان هاوكارو رێنماییكار بن بۆ بەدیهێنانی كۆمەڵێكی خوێندەوار، كە ئاشتیخواز، ژیان دۆست، ژینگە پارێز بن، كچانو كوڕان لەئەركو مافدا یەكسان بنو توانای زانستیی دەرچووانی زانكۆو پەیمانگاكان لەو ئاستەدا بێت، كە كوردستان بگەیەنێتە ئاستی وڵاتانی پێشكەوتوو، ژیانێكی شایستەش بۆ خۆیان دابین بكەن. 2.بەرزكردنەوەی ئاستی چۆنایەتی (كواڵیتی) لەخوێندنو گەشەپیدانی فراوانی توێژینەوەی زانستیو بەڕێوەبردنی زانكۆ و دامودەزگاكانی خوێندنی باڵادا، بەجۆرێك ببێتە بنەمای بەرزكردنەوەی ئاستی زانستیی دواناوەندی و پەیمانگاو ناوەندە پیشەییەكان و زانكۆكان. 3.پەرەپێدانی بنەماكانی ریفۆرمی زانستی لەزانكۆو ناوەندەكانی خوێندنی باڵاداو، ئاڕاستەكردنی زانكۆ بەرەو كرانەوەی زیاتر بەڕووی كۆمەڵداو بەشداریكردنی كارا لە گۆڕانكارییە كۆمەڵایەتیو ئابووریو سیاسیو كولتورییە خێراكاندا. 4.داڕشتنو بەڕێخستنی یاسای خوێندنی باڵا بەجۆرێك كە سیستمی لامەركەزییەت بۆ زانكۆكان و سەربەخۆیی كارگێڕیو دارایی دابین بكات. 5.بەردەوام دەبین لەسەر هەڵمەتی نیشتمانی بۆ دروستكردنی بینای نوێو گونجاو بۆ خوێندنگەكانو چاوبڕینە ئامانجی ئەوەی هەر بینایەك تەنها یەك دەوامی تێدا بكرێت. خوێندنگەكان هاوچەرخ بن و پێداویستییە هاوچەرخەكانی وەك كۆمپیوتەرو تاقیگە زانستییەكان، یاریگای بچووكو چالاكی هونەریی لەخۆبگرێت. 6.پتەوكردنی پەیوەندی زانكۆكانی كوردستان لەگەڵ زانكۆ جیهانییەكانو ناوەندە زانستیو ئەكادیمییە نێودەوڵەتییەكاندا، بەئامانجی بەدەستهێنانی متمانەی نێودەوڵەتیو سودوەرگرتن لە ئەزمونی دەوڵەمەندی ئەوان، لەڕێگای گۆڕینەوەی مامۆستاو خوێندكارو توانا زانستییەكانو بەشدارییكردن لە سیمینارو كۆنفرانسە زانستیو ئەكادیمییەكاندا. 7.هاندانو سازكردنی جۆرەها فێستیڤاڵو پێشبڕكێی زانستی لەنێوان خوێندكارانی هەموو قۆناغەكانی خوێندندا، بە مەبەستی گەشەپیدانی گیانی كێبڕكێو داهێنان لای خوێندكاران. 8.بەردەوامیدان بە هەڵمەتەكانی نەهێشتنی نەخوێندەوارییو تەركیزكردنە سەر ئەو ناوچانەی رێژەی نەخوێندەواریی تێیاندا بەرزە.. 9.گرنگییەكی تایبەتی دەدەین بە خوێندنی پیشەییو تەكنیكیو هەوڵی رێكخستنەوەیان دەدەین، تا بتوانن كادری چالاك پێشكەشی هەرێم بكەنو پێداویستییەكانی بازاڕی كار پڕبكەنەوە. دەرفەتی گونجاویش دەڕەخسێنین بۆ ئەوانەیان كە دەیانەوێت درێژە بە خوێندن بدەن. 10.بایەخی تایبەت دەدەین بە بوارەكانی هونەرو وەرزش، سەرجەم دەرچووانی پەیمانگای هونەرەجوانەكانو وەرزشو كۆلێژەكانی هونەرو وەرزش، لەبواری پسپۆڕیی خۆیاندا دادەمەزرێنین. 11.هەوڵدەدەین تەواوی دامەزراوەكانی پەروەردەو خوێندنی باڵا، بە رایەڵی ئەلەكترۆنی بكەینو نوێترین سیستمی تەكنەلۆژیای زانیاری لەهەموو بوارەكاندا بەكاربهێنین. دەرچوانی پەیمانگای كۆمپیوتەر لەم بوارەدا وەگەڕ دەخەین. 12.دروستكردنی سەنتەری گەورەی تۆژینەوەو روناكبیریی لە شارە گەورەكاندا، بۆ ئەنجامدانی تۆژینەوە لەبواری پەروەردەو زاستدا. 13.دانانی پلانی ( 5 ساڵ، 10 ساڵ، 15 ساڵ) بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتانەی رووبەڕووی سیستمی خوێندن دەبنەوە، هەروەها بۆ ئەوەی سیستمی خوێندن بتوانیت هاوشانی گۆڕانكارییە خێراكانی سەردەم بێت و بەداتاو ئاماری ورد كاربكات. 14.هەوڵدەدەین تۆژەری كۆمەڵایەتی بۆ سەرجەم خویندنگاكان دابین بكەین، بۆ چارەسەركردنی ئەو گیروگرفتانەی رووبەڕووی خوێندكاران لەبواری خوێندندا، دەبنەوە . 15.تێدەكۆشین بۆ زیاتر سەربەخۆبوونی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو رێزگرتن لێیانو دەسوەرنەدان لەكاروبارەكانیان، لەهەموو ئاستەكانی ئەكادیمیا، دارایی، كارگێڕییدا. 16.گرنگییەكی تایبەت دەدەین بە كردنەوەی پەیمانگاكانی زمانە جیهانییەكان، بۆ ئەوەی نەوەی نوێ شارەزایی لە زمانە بیانییەكاندا پەیدابكاتو بتوانیت لەو رێگایەوە، خزمەتی كوردەواریی بكات. 17. بەرنامەیەكی زانستی هەمەلایەن بۆ زانكۆ و پەیمانگاكان گەڵاڵە بكرێ و كۆنگرەیان بۆ ببەسترێ ، هەتا لە رووی پرۆگرام و زانستیەوە، ریزبەندیان لە ئاستی جیهاندا، بەرزبكرێتەوە. 18.دەستەبەركردنی ژینگەیەكی نوێو تەندروستو لەبار بۆ خوێندنو دابینكردنی بودجەیەكی تایبەت ،بۆ پڕكردنەوەی پێداویستییە بنەڕەتییەكانی خوێندنو بەشە ناوخۆییەكانی خوێندكارانو گرنگیدان بە لایەنی تەندروستیو سەلامەتی، لەپێناو هاندانی خوێندكاراندا بۆ باشتر تێگەیشتن و پێگەیشتن. ب. كارمەندانی بواری پەروەردەو خوێندنی باڵا 1.هەمواركردنەوەی یاسای خانەنشینی مامۆستایان، بەجۆرێك 80% ی كۆی موچەكانیان پێبدرێت. 2.تەرخانكردنی بودجەیەكی تایبەت بۆ ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانەی دووچاری نەخۆشی درێژخایەن دەبن. 3.تێدەكۆشین بۆ دابینكردنی یەكەی نیشتەجێبوون، بۆ خێزانی كارمەندانی بواری پەروەردەو بەرزكردنەوەی ئاستی بژێوییان كە لەگەڵ ئاستەكانی گوزەرانكردنی سەردەمەكەدا بگونجێت. 4.كاردەكەین بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی زانستیی مامۆستایان، لەڕێگەی خولەكانی راهێنانو وەرگرتنیان لەكۆلێژەكانی پەروەردە. 5.كاردەكەین بۆ پێشخستنی شێوازی دامەزراندنی مامۆستایانو فەرمانبەرانی ئەم بواره، بەجۆرێك كە دادپەروەریی تێدابێتو لەخزمەتی سەرجەم دانیشتواندا بێت. 6.تێدەكۆشین بۆ ناردنە دەرەوەی بەردەوامی مامۆستایانو كارمەندانی بواری پەروەردە، بۆ ئەوەی ئاشنای سیستمی خوێندنی وڵاتان ببنو شارەزایی زیاتر و بەشداریی خولەكانی بەهێزكردن بكەنو سەرەنجام بتوانن سیستمی خوێندنی هەرێم، ئاوێتەی سیستمی جیهانی بكەن. 7.كاردەكەین بۆ دابینكردنی بودجەی تایبەت بۆ چاپكردنو بڵاوكردنەوەی دەقە زانستیەكانو تۆژینەوەو لێكۆڵینەوەكانی مامۆستایان، لەخوێندنی باڵاو ئەرشیفكردنی ئەلكترۆنی كراوەش بۆیان. ج. خوێندكاران 1.قەرزی خوێندن بۆ خوێندكارانی زانكۆو پەیمانگا ئەهلییەكان دابین دەكەین. 2.تەرخانكردنی دەرماڵەیەكی گونجاو و تایبەت، بە هەر منداڵێك، لەكاتی لەدایكبوونیەوە تا تەواوكردنی خوێندنی ئامادەیی. 3.گرنگیدانی تایبەت بە خوێندكارە داهێنەرەكانی هەموو ئاستەكانی خوێندنو بەشداركردنیان لەخولی زانستیو دۆزینەوەی دەرفەتی گونجاوی خوێندنی باڵا ،لە زانكۆ نیودارەكانی جیهان دا. 4.تێدەكۆشین بۆ وەرگرتنی خویندكارانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم و بەشەكانی تری كوردستانیش، لە زانكۆو پەیمانگاكانی هەرێم. 5.ناونیشانی زانستی بۆ خویندكارانی كۆلێژەكانی سیاسەت، فەلسەفە، شەریعەت بەیاسا رێكدەخەینو وادەكەین ئەوانیش وەك هاوتاكانیان لەكۆلێژەكانی دی، لەگەڵ تەواوكردنی خوێندندا، خاوەنی ناونیشانی زانستیی خۆیان بن. 6.جیاكاریی لەنێوان خوێندنی بەیانیانو ئێواراندا ناهێڵینو هەموو مافو ئیمتیازەكانیان هاوتا دەكەین. هەروەها هەوڵدەدەین ناونیشانە جۆراوجۆرەكانی دەرچووانی پەیمانگاكانی تەندروستیو كۆمەڵ یەكبخەینو هەموویان لەژێر ناونیشانێكدا كۆبكەینەوە. 7.بەرنامەی تواناسازی خوێندكاران پەرەپێدەدەین و فراوان دەكەینو یاسایەكی تایبەتی بۆ دادەڕێژین، بەجۆرێك كە بەراستی خزمەت بە سەرجەم خوێندكاران بكاتو دەرفەتی یەكسانیان بۆ بڕەخسێنێت تا لەدەرەوەی هەرێم بخوێنن. 8.مەرجی تەمەن لەقۆناغەكانی خوێندن هەڵدەگرینو دروشمی خوێندن لەهەموو قۆناغێكی ژیاندا بەرزدەكەینەوە. 9.هەوڵدەدەین سەرجەمی زانكۆ ئەهلییەكانی كوردستان، لە بەغداو وڵاتانی دراوسێو خۆراوادا، بەپێی ستانداردی جیهانی بەفەرمی بناسرێنو مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت. 10.تەواوی پشووە فەرمییەكان بەیاسا رێكدەخەین. 11.دانانی سندوقی پشتیوانی بۆ خوێندكارانی زانكۆ ئەهلییەكان، هەروەها دابینكردنی بیمەی كۆمەڵایەتی بۆ دەرچوانی زانكۆ ئەهلییەكان، وەك هاوتا حكومییەكانیان. 12.كاردەكەین بۆ گۆڕینی سیستمی قبوڵ مەركەزی تایبەت بە پۆلی دوازدەهەمی ئامادەییو جێگەی بە سیستمێك بگرینەوە، كەلەگەڵ خواستو تواناو بەهرەكانی خوێندكاراندا بگونجێت، وەك سیستمی دیمانەكردنی راستەوخۆی خوێندكاران لەگەڵ بەشەكانی زانكۆكاندا.
پێنج: ئاسایش بەدروشمی ئاسایشی كۆمەڵ لە ئاسایشی تاكدایە، ئەوپەڕی توانامان تەرخاندەكەین بۆ: 1.پاراستنی ژیانی هاوڵاتییان لە هەر جۆرە مەترسییەكو سەرپشككردنی دامەزراوە تایبەتمەندەكان، بەو بواره، تا بتوانن لەچوارچێوەی یاسادا ژیانو سامانی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان بپارێزن. 2.بووژاندنەوەی بنەمای یاسایی (گێڕانەوەی ئیعتیبار) بۆ هەركەسێك لەئەنجامی كاری دامەزراوە یاساییو مەدەنییەكانەوە زیانیان پێدەگات، بۆ نمونە هەر كەس بێ تاوان بۆ ماوەیەك دەسبەسەر كرا، حكومەت قەرەبووی مادیو مەعنەویی بكاتەوە. 3.بەهێزكردنی دامەزراوە بەرپرسەكان لەژیانو سەلامەتی هاوڵاتییان، دابینكردنی سەرچاوەو مادییو ئەزمونی زانستی بۆیان. هاوكات سنورداركردنی بەكارهێنانی هیز بەیاسای تۆكمەو سزادانی هەركەسێك، دەسەڵاتی یاسایی خۆی خراپ بەكاردەهێنیت. 4.پەرەپێدانی گیانی تەباییو ئاشتەواییو پێكەوە ژیان، بەئاشناكردنی پێكهاتە جۆراوجۆرەكانی هەرێم، بە كولتورو دابونەریتو ئاینی یەكتریی، بەجۆرێك كە ببنە بناغە بۆ پێكەوە ژیان لەسەر بناغەی رێزگرتنی جیاوازییەكان. 5.داكۆكیكردن لەئازادییەكانی رادەربڕینو رێزگرتن لەتایبەتمەندییە نەتەوەییو ئاینیو نەژادییەكانی پێكهاتە جۆراوجۆرەكانی هەرێم. 6.بەگژداچوونەوەی هەر پێشێلكارییەك، دژ بە مافەكانی مرۆڤ بكرێتو پابەندبوونی تەواوەتیمان بە پەیماننامە نێودەوڵەتییەكانەوە. 7. هەموو چەشنە تیرۆركردنێكی جەستەیی و رۆحی، لەلایەن هەركەس و لایەنێكەوە، بەهەر بیانویەكی سیاسی، عەقیدەیی ، كۆمەڵایەتی و دابونەریتەوە، ناهێلین. شەش: ئەدەبو هونەرو رۆشنبیریی بەدروشمی: زمانەكەمان ناسنامەمانە، كاردەكەین بۆ: 1.پەرەپێدانی زمانی كوردی، لە ئاستە زانستیو هزرییو ئەدەبییەكاندا، دوور لە هەستی تەسكی نەتەوایەتی. 2.تەرخانكردنی بودجەی تایبەت بە پاراستنی بەڵگەنامە مێژوویی، ئەدەبی، زانستیی .... هتد، هەروەها وەرگرتنەوەی كۆپی لەهەموو ئەو بەڵگەنامانەی كە پەیوەندییان بە كولتورو رۆشنبیریی كوردییەوە هەیە، لە مۆزەخانەو كتێبخانەكانی جیهاندا. 3.دامەزراندنی بەشی رۆشنبیریی كوردیی لە ولاتانی جیهاندا، بۆ ئاشناكردنی كلتوریی كوردی بە گەلانی جیهان. 4.كاراكردنی ئەكادیمیای زمانو فەرهەنگی كوردیو هاندانی بۆ بەرهەمهێنانی فەرهەنگی گشتی زمانی كوردی ، بەهەموو زاراوەكانییەوە. 5. بەرنامەی زانستی یەكخستنی لەهجەكانی كوردی لە زمانێكی ستاندارد، بەرەچاوكردنی گۆراكاری سیاسی و رۆشنبیری بەشەكانی كوردستان و ئەدەبیاتی نوسراوی لە مێژینەی كوردی، دوور لە سەپاندن و سیاسەتی دەسەڵاتدارێتی، ئەركێكی بنچینەیی نەتەوەییمانە. 6.بوژاندنەوەی گیانی كێبڕكێ لەنێوان رۆشنبیرانو چالاكانی بوارەكەدا، بە سازكردنی سیمیناری ساڵانەو وەرزییانەی تایبەت بە كلتورو رۆشنبیریی كوردیو تەرخانكردنی خەڵاتی شایستە بۆیان. 7.جێبەجێكردنی پڕۆژەی شاری هونەریی، لە پایتەختی رۆشنبیری (سلێمانی) بەهەموو وردەكارییەكانییەوە. 8.پشتیوانی لە گەشەكردنو پێشكەوتنی بوارەكانی فیلمسازیو شانۆ، هونەری تەشكیلی، مۆزیك و گۆرانی، دەكەینو بودجەی پێویستی بۆ دابین دەكەینو هاریكاریی تەواویی دەركەوتووانی ئەم بوارانەش بە ئەرك دەزانین. 9.هەوڵ دەدەین نوسەرانو هونەرمەندانی كورد، بەشداریی فێستیڤاڵە نێو دەوڵەتییەكان بكەن، هەروەها كاردەكەین بۆ ئەوەی ژمارەیەك لەو فێستیڤاڵە نیودەوڵەتییان بانگهێشت بكەین بۆ هەرێمی كوردستان. 10.گرنگیی تایبەت دەدەین بە بواری چاپەمەنی لەهەموو بوارەكانداو تێدەكۆشین بۆ ئەوەی لەپاڵ هێنانی چاپخانەی هاوچەرخدا، هەندێك كارگەو كارخانەی تایبەت بەو بوارانەش دابمەزرێنین، وەك كارگەی دروستكردنی مەرەكەب و كاغەز بۆ نمونە. حەوت: كاروباری ئایینی 1.پێكەوەژیانی ئاینی و مەزهەبیو عەقیدەیی پێكهاتەكانو رێزگرتنی باوەڕە ئاینییەكانی هەمووان و، پێكەوەژیان لەسەر بناغەی ئازادی جیاوازییەكان . 2.نزیككردنەوەی پێكهاتە ئاینییەكان لە رێگەی دیالۆگی ئاینیەكان، هاندانی پەیوەندی دۆستانە، كوردستانی لەنێوانیاندا، لەسەر بناغەی ئەوەی هەموومان كوردستانیینو خزمەتی هەرێمەكەمان دەكەین. 3.ناساندنی تەواوی پێكهاتە ئاینییەكان بەیەكترییو ئاشناكردنیان بە دابونەریتو كلتورەكانی یەكتریی، بۆ قووڵكردنەوەی گیانی لێبوردەییو یەكتریی قبوڵكردن..
هەشت: وەرزش بەدروشمی: ژیان بێ وەرزش ناتەواوە، كاردەكەین بۆ: 1.دامەزراندنی تیمەكانی هەڵبژاردەی هەرێم (تۆپی پێ، باسكە، تۆپی سەرمێز.... هتد)و بەشداركردنیان لە خولە ناوچەییو جیهانییەكاندا. 2.گرنگیدانی تایبەت بەمیدیای وەرزشیو بەرزكردنەوەی ئاستی رۆشنبیریی توێژەكانی كۆمەڵ، لە بوارە جیاجیاكانیدا. 3.گێڕانەوەی بەها بۆ وانەی وەرزش لە قۆناغەكانی خوێندنداو جێكردنەوەشی لە سەرجەم كۆلێژەكانداو سازكردنی پێشبڕكێو بۆنەی وەرزشی بۆ هەموویان. 4.دامەزراندنی پەیمانگاو ناوەندی وەرزشی زیاتر، بۆ ئەوەی لاوانو ئارەزوومەندان لەخۆیان كۆ بكەنەوە. 5. دێدەكۆشین، لیژنەی ئۆلۆمپی كوردستان، بەیاسا پەسەندكرێ بكرێت شوناسی شارستانی – وەرزشی كوردستانی، وەكو لیژنە ئۆڵۆمپیەكانی هەرێمە فیدراڵیەكانی جیهان. 6.گرنگیدانی تایبەت بە یاری یە تاكەكان، یاری شەترەنج، بەتایبەتی كە لەكوردستاندا ژمارەیەكی بەرچاو یاریزانی زۆر باش هەیە، هەوڵدان بۆ گرێدانی یاریكەر و یانەو یەكێتیە وەرزشیەكانی لیژنەی ئۆلۆمپی كوردستان، بە لیژنەی ئۆلۆمپی جیهان و یەكێتیەكانیەوە بۆ بەشداركردنیان لەپێشبڕكێ جیهانییەكاندا. 7.دروستكردنی ستادیۆمی نێودەوڵەتی بەهۆڵەكانی وەرزشو مەلەوانگەی نیودەوڵەتیو یاریگای مەشقو كەمپی وەرزشییەوە، لەهەموو قەزاو ناحییەكانداو زیادكردنیان لە ناوەندەكانی پارێزگاكاندا. 8.دروستكردنی یاریگای هاوچەرخ بۆ تیپە میللییەكان. 9.كاردەكەین بۆ زیادكردنی بودجەی یانەكان تا بتوانن گرێبەست لەگەڵ راهێنەری پرۆفیشناڵ بكەنو یاری دۆستانە لەدەرەوەی وڵات ئەنجام بدەن. برچسب:, :: 1:44 AM :: نووسةر: ریکخراوی گهنجانی عاجزی ناو (ی .ن .ک)
توێژە كۆمەڵایەتییەكان یەك: شەهیدان بەدروشمی: شەهیدان سەروەری كوردستانن، كاردەكەین بۆ: 1. باشتركردنی گوزەرانی واریسی سەربەرزی شەهیدان، پێدانی سلفەی درێژخایەن پێیان. 2. فشارخستنە سەر حكومەتی فیدراڵ، بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای باڵای تاوانەكانی عیراق، لەبارەی قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری ئەنفالو كیمیاباران، كە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش پەسەندی كردووە. 3. دامەزراندنی دەزگایەكی تایبەت بە جینۆساید، تا هەموو بەڵگەنامەكان بپارێزێتو كاربكات بۆ بەزیندوویی هێشتنەوەی یادەوەریی ئەو تاوانە گەورانەی دەرهەق بە گەلی كورستان كراون. 4. تەرخانكردنی بودجەیەكی تایبەت بۆ نوسینەوەو تۆماركردنی یادەوەریی شەهیدانو رێكخستنی لە دیكۆمێنتی زانستیداو وەرگێڕانی بۆ زمانەكانی دیكە. 5. جێكردنەوەی خەباتو تێكۆشانی شەهیدان، لە بەرنامەكانی خوێندنو راسپاردنی هونەرمەندانو سیناریستانو دەرهێنەران، بۆ ئامادەكردنی فیلمی دیكۆمێنتاریی لەبارەی ژیانیانەوە. 6. هاندانی كێبڕكێی زانستیو هونەریو ئەدەبی، لەنێوان نەوەكانی شەهیداندا، بە سازكردنی بۆنەو ئاهەنگی پێشبڕكێ بۆیانو داڵدەدانی بەهرەمەندەكانیانو پێشخستنی بەهرەو تواناكانیان. 7. هاوكاری وپشتیوانیكردن لەنەوەی شەهیدان بۆ تەواوكردنی خوێندنی باڵا. 8. چارەسەركردنی كێشەی نیشتەجێبوونی خێزانی شەهیدان. دوو: ئەنفالكراوەكان بەدروشمی: هەڵمەتی هەمەلایەنە ، بۆ نەهێشتنی ئاسەواری ئەنفال: 1. لیستی (102) تێدەكۆشێ، لێكۆڵینەوەیەكی هەمەلایەنەی وردتر بۆ ئاسەوارە نالەبارەكانی، ئەنفال بكرێ و رێگە چارەسەریشیان بۆ بڕیار بدرێ. 2. واریسی ئەنفال، نەك هەر هاوسەر و براو باوك، بەڵكو وەچەكانیشیان، ئاسەواری دەرونی ئەنفالیان لەسەر ماوە.بۆیە، گۆڕینی ژیان و گوزەران و پێویستیەكانیان، بە پێی پێداویستیەكانی سەردەم، ئەركێكی هەرە سەرەكیمانە. 3.شوێنی نیشتەجێبوونی واریسی ئەنفال، زیاتر و فراوانتر و جوانتر بكرێ، هەتا، لە رووی ئابوری و كۆمەڵایەتی و دەرونیەوە، گرفتەكانیان چارەسەر بكرێ . 4. بەرنامەیەكی بڕیار لێدراوی پەرلەمانی عێراق و كوردستان و حكومەتی عێراق و كوردستانیش، پەسەند بكرێ، بۆ ئەوەی، چ لە عێراق و چ ئەو حكومەت و كۆمپانیانەی، هاوكاری سەدام بون لە چەكداریكردنی كیمیاویدا، سزا بدرێن و قەرەبوی ناوچە كیمیابارانكراوەكان و ئەنفالكراوەكانیان، لێ بسەندرێتەوە. 5. ساڵانە، خەڵاتی بۆ مناڵانی یەكەمەكانی دەرچووی ناوچە كیمیابارانكراوەكان و ئەنفالكراوەكان، دابنرێ و خێزانەكانیان بكرێنە نموونەی خۆڕاگری و دڵسۆزی. سێ: پێشمەرگە ا. هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە دروشمی: پێشمەرگە ئەمڕۆی دروستكرد، كاردەكەین بۆ: 1. وەرگرتنەوەی تەواوی مافەكانی پێشمەرگەی كوردستان لەحكومەتی فیدراڵ. 2. چاكتر باری گوزەرانیان. 3. دابینكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆیان. 4. دابینكردنی دڵنیایی تەندروستی بۆ پێشمەرگەو هاوكاریكردنیان، لەهەر حاڵەتێكی نەخۆشیدا، كە چارەسەری لەناو هەرێمدا نەبێت. 5. بونیادنانی سەربازگە و دابینكردنی كەلوپەلو كەرەستەی پێویست، بۆ هێزەكانی پێشمەرگە. 6. بەرزڕاگرتنی ناو و ناوبانگی پێشمەرگەو بەزیندوویی هێشتنەوەی داستانو نەبەردییەكانیان. 7. دەسوەرنەدانی حیزبی لە كاروباریانو دوورخستنەوەیان لەژیانی حیزبی. 8. دانانی یاسایەك بۆ ڕێزلێنانی پێشمەرگە. 9. رێكخستنی مووچەی پێشمەرگە بەیاساو یەكخستنی مووچەكان لەهەرێمو هاوتاكردنەوەی لەگەڵ بەغداد. ب. پێشمەرگە دێرینەكان 1. دروستكردنی دەزگایەكی تایبەت لە ئەنجومەنی وەزیران، كە بەرپرسەكەی لەپلەی وەزیرو جێگرەكەی بەڕێوەبەرەی گشتی بێت، لەهەر پارێزگایەكی هەرێم لقێكی ئەو دەزگایە بكرێتەوە، بۆ بەدواداچوونو راییكردنی كاروباری پێشمەرگە دێرینەكان و پێشمەرگەی كەمئەندام. 2. هەر پێشمەرگەیەكی دێرین، مانگانە لەسەروو مووچەكەی خۆیەوە 300 هەزار دیناری بۆ سەرف بكرێتو بۆ هەر ساڵێكی پێشمەرگایەتیش 20 هەزار دیناری بدرێتێ. 3. حكومەت نیوەی مەسرەفی خوێندنی نەوەی پێشمەرگە دێرینەكان وەئەستۆ بگرێت. 4. دڵنیایی تەندروستی بۆ خۆیو خێزانی دابینبكرێتو ئەگەر پێویستی كرد، لەدەرەوەی وڵات چارەسەری نەخۆشییەكانیان بكرێت. 5. هەر پێشمەرگەیەكی دێرین، ئوتومبیلێك بە قیستی درێژخایەن وەربگرێتو گومرگو ژمارەی ئوتومبیلەكەی لەسەر حكومەت بێت. 6. ژنانی شاخ مانگانە 150 هەزار دینار لەسەروو موچەكەی خۆیانەوە وەربگرنو بۆ هەر ساڵێكی مانەوەیان لەشاخ 20 هەزار دیناریان بۆ سەرف بكرێت. 7. شوێنی نیشتەجێبوون بۆ هەموو پێشمەرگە دێرینەكان دابین بكرێت. برچسب:, :: 1:39 AM :: نووسةر: ریکخراوی گهنجانی عاجزی ناو (ی .ن .ک)
بەدروشمی: پێشكەوتنی ژن پێشكەوتنی كۆمەڵە و سەربەخۆیی ئابوریی ژنان، بنەمای یەكسانی ژنو پیاوە، تێدەكۆشین بۆ: 1.زۆركردنی ژمارەی دایەنگە حكومییەكانو چاودێریكردنیان بە بەردەوامیو دابینكردنی پێداویستییەكانیان. هەروەها پێشكەشكردنی ئاسانكاریی بە دایەنگەكانی كەرتی تایبەت. 2.فراوانكردنی بودجە بۆ خزمەتكردنی ژنانی دووگیان بەگشتیو تەرخانكردنی ناوەندی پزیشكی تایبەت بۆیانو كردنەوەی لقەكانی لەقەزاو ناحییە و گوندەكاندا، بۆ ئەوەی بەئاسانی دەستیان پێی بگات. 3.بەشداركردنی یەكسانی ژنان لەناوەندەكانی بڕیارداندا، تەرخانكردنی پشكی تایبەتو رەوا بۆیان لەپۆستە باڵاكانی حكومەتو ناوەندە گرنگەكانی كۆمەڵ دا، بەجۆرێك لەم قۆناغەدا لە رێژەی 30% ی پۆستەكان كەمتر نەبێت. 4.رەخساندنی دەرفەتی یەكسان بۆ ژنان تا بتوانن هاوشانی پیاوان لەبواری كاركردندا چالاك بن. هەروەها هەمواركردنەوەی یاسای كار بەجۆرێك زامنی سەرجەم مافەكانی ژنانی كارگەر بێت، لەهەردوو كەرتی تایبەتو گشتیدا. 5.بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانیو توندوتیژی دژ بەژنانو جێبەجێكردنی یاسای هەمواركراوی تایبەت بەم بوارە، بەهەموو وردەكارییەكانییەوه. 6.كاركردن بۆ ئەوەی هیچ لێبوردنێك بكوژانی ژنان، بەبیانووی نامووس نەگرێتەوە. 7.فەراهەمكردنی ناوەندو جێگای بەسەربردنی كاتی ئازاد بۆ ژنانو خێزانەكان، بەشێوەیەكی مۆدێرنو دابینكردنی كەلوپەلو پێداویستی هاوچەرخ بۆیان. 8.یارمەتیدانی ژنانی سەرۆك خێزان، بەتایبەتی ئەوانەی سەرچاوەی داراییان نیە، بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی بچووكو دابینكردنی بژێویی خێزانەكەی. 9.چاودێریكردنو بەدواداچوونی حاڵەتەكانی وازهێنانی كچانی ژێر تەمەنی هەژدە ساڵ لەخوێندنو دۆزینەوەی چارەسەر بۆیان. برچسب:, :: 1:37 AM :: نووسةر: ریکخراوی گهنجانی عاجزی ناو (ی .ن .ک)
بەدروشمی: لاوان ئایندەی كوردستانن، تێدەكۆشین بۆ: 1. كەمكردنەوەی ڕێژەی بێكاری لە ناو لاوان،دەرچووی زانكۆ و پەیمانگاكان بە سوود وەرگرتن لە یاسای وەبەرهێنانی هاوچەرخ، چالاككردنی كەرتی تایبەت و دروستكردنی پرۆژەی گەورە و ستراتیجی بە مەبەستی فەراهەم كردنی هەلی كاری زیاتر بۆ لاوانی كوردستان. 2. جێبەجێكردنی سیاسەتی بەكارخستن لە كوردستاندا كە كاریگەریی راستەوخۆی دەبێت لەسەر بازاڕی كاری كوردستانو دۆزینەوەی هەلی كارو كەمكردنەوەی بێكاریی لەكوردستانو پەرەپێدانی كەرتی تایبەت بۆ رەخساندنی دەرفەتی زیاتری كاركردن. 3. كردنەوەی نوسینگەی بەكارخستن، بەمەبەستی دۆزینەوەی هەلی كار بۆ لاوانی كرێكاری خۆماڵیو مۆڵەتدان بەكەرتی تایبەت بۆ كردنەوەی بنكەی مەشقو راهێنانی پیشەیی بۆ پەرەپێدانی تواناكانیان. 4. كردنەوەی بەش و لق و كۆلێژی تازە، كە بازاڕی كار پێویستی پێیانە، بۆ ئەوەی لاوانی زانكۆ و پەیمانگاكان، كە ئەم بەشانەیان تەواو كرد بە خێرایی هەلی كاریان دەست بكەوێت. وەك بەشی گەشتیاری و ئەندازیاری نەوت و ئەندازیاری گەیاندن و ....هتد. 5. دامەزراندنی لاوانی هەرێمی كوردستان، لەسەر بنەمای یەكسانی هەلی كار بۆ هەموان، هەروەها دامەزراندن لەسەر بنەمای لێهاتویی و شارەزایی و پێویستی دام و دەزگاكانی حكومەت لە بوارە جیاجیاكاندا. 6. ڕێكخستنەوەو چاكردنەوەی یاسای كار لە هەرێمی كوردستان بە شێوەیەك كە لە بەرژوەندی چینی كرێكاران بێت و هەلی كاری زیاتر فەراهەم بكات بۆ گەنجان و لاوانی هەرێمی كوردستان. 7. پێڕەوكردنی سیستمی پێدانی قەرزی بچووك، بە لاوان، بۆ ئەوەی پڕۆژەكانیان لە بواری كاركردندا جێبەجێ بكەن. 8. پشتیوانیكردن لە لاوانی داهێنەرو بەهرەمەندو دابینكردنی هەموو پێداویستییەك بۆیان تا بەهرەكانیان پێشبخەن. 9. پەرەپێدانی خولو بنكەكانی مەشقو راهێنانی پیشەییو شارەزایی پەیداكردن، بەجۆرێك هەموو كارو پیشەكان بگرێتەوە، بۆ لاوان كوردستان بۆ ئەوەی بەئاسانی و لەماوەیەكی كورتدا هەلی كاركردنیان دەستبكەوێت. 10. زیادكردنی بودجەی تایبەت بۆ سندوقی قەرزی هاوسەرگیری، بەجۆرێك لاوان بتوانن پێداویستییە بنەڕەتییەكانی هاوسەرگیریی بەدەستەبەر بكەن.
برچسب:, :: 1:34 AM :: نووسةر: ریکخراوی گهنجانی عاجزی ناو (ی .ن .ک)
بەدروشمی: خانەنشینان تەمەنی خۆیان پیبەخشین، با ئێمەش ئاسودەییان پێببەخشین، كاردەكەین بۆ: 1.هەمواركردنەوەی یاسای خزمەتو خانەنشینی ئەندامانی ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەكان (پەرلەمان، ئەنجومەنی پارێزگا، قەزا... هتد) هەروەها پلە تایبەتەكان (وەزیر، راوێژكار، بەڕێوەبەری گشتی ....هتد) بەجۆرێك ئەو جیاوازییە گەورەیە لەنیوان موچەی ئەوانو مووچەی فەرمانبەرانی دیكەی حكومەتدا نەمێنیتو پرەنسیپی دادپەرورەیی بێتە دی. 2.ڕێكخستنەوە و هەمواركردنەوەی یاسای خانەنشین كردن، بەمەبەستی دابینكردنی عەدالەتی كۆمەڵایەتی و نەهێشتنی ئەو جیاوازیەی كە لە مووچەی خانە نشینان هەیە. 3.باشتر كردنی مووچەی خانەنشینی، لە ڕێگای زیادكرنی ساڵانەی مووچەكانیان، بە شێوەیەك كە بگونجێ لەگەڵ هەڵاوسانی نرخی شمەكی ساڵانەدا. 4.پیادەكرنی سیستەمی بیمەی كۆمەڵایەتی بۆ سەرجەم چین و توێژەكانی كوردەواری، بۆ ئەوەی هەموو هاووڵاتیەك مافی خانەنشینی پارێزراو بێت. 5.كردنەوەی یانەو ناوەندی تایبەت بە خانەنشینان، لە پسپۆڕییە جیاجیاكانداو تەرخانكردنی بودجەی تایبەت بۆ ئەنجامدانی چالاكییەكانیان. 6.داوەتكردنی شارەزایانی خانەنشین، بۆ وتنەوەی وانەی فەخری لەناوەندە جیاجیاكانی خوێندندا. برچسب:, :: 1:30 AM :: نووسةر: ریکخراوی گهنجانی عاجزی ناو (ی .ن .ک)
هاوڵاتی خۆشەویست! ئەوانە سەردێڕی بەرنامەی لیستی (102) ی یەكێتین، جگە لە مێژووی خەباتو قوربانیدانمان؛ جگە لە راپەڕینو راگەیاندنی فیدراڵاو هەڵبژاردنەكانی رابوردوو؛ جگە لە دەستكەوتە سیاسیو دیموكراسیو كۆمەڵایەتیە هەتا ئێستا بەدیهێنراوەكان، بەڵێنتان دەدەینێ، لە پەرلەمانو ناو حكومەتی كوردستاندا، پابەندی بەدیهێنانی ئەم بەرنامەیەش بین، دە ئێوەش ئەی گەلی كوردستان: - بۆئەوەی پرۆسەی ئازادیو دیموكراسیو مەدەنیەت بەردەوام بێ؛ - بۆئەوەی گۆڕانكاری گەورەتر بەدیبێو باقی ئەركە نەتەوەییو كۆمەڵایەتیو سیاسیەكان، رابپەڕێنین؛ - بۆئەوەی، دوژمنانی دیموكراسی، جەزرەبە لە پرۆسەی دیموكراسی نەدەن؛ - بۆئەوەی نەوەكانی ئێستاو ئایندەمان، ئاسودەتر بژینو تەواوی خەونەكانیان، ببنە راستی.. دەنگ بدەن بە لیستی (102) ی (یەكێتیی نیشتمانی، ئازادیو ئاوەدانی) كە وردەكاری بەرنامەی لیستەكەی لەم بەشانەدا، پێشكەشتان دەكات. لەگەڵا رێزمان، بۆ هەموو هاوڵاتیانی كوردستان لەهەركوێیەك بێت لیستی (102) ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان برچسب:, :: 1:22 AM :: نووسةر: ریکخراوی گهنجانی عاجزی ناو (ی .ن .ک)
بهناوی خوای مهزن نهسرهوتن تا سهركهوتن برچسب:, :: 1:11 AM :: نووسةر: ریکخراوی گهنجانی عاجزی ناو (ی .ن .ک)
هاوڵاتی بەڕێز! ئەم پرۆژەیە بۆ تۆیە، دەنگی پێ بدە، هەتا باشتر بتوانی چاودێری فراكسیۆنی یەكێتی بكەیتو دڵنیا بیت لە جێبەجێكردنی. پێشەكی: لیستی ژمارە (102)ی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان، كە بە سەربەخۆیی بەشداری هەڵبژاردنی خولی پەرلەمانی ئەیلولی (2013) دەكات، بەم پرۆژەیە، وەكو حیزبێكی سۆسیال – دیموكرات، تایبەتمەندیەكانی ئامانجە سیاسیو كۆمەڵایەتیو مەدەنیەكانی خۆی، بۆ گەلی كوردستان، رادەگەیەنێتو پێی وایە، بەردەوامی پرۆسەی دیموكراسیو ئەزمونی حوكمڕانی كوردستانی فیدراڵ، بەهۆی؛ بازاڕی ئازادو ژیانی كۆمەڵایەتیو پەیوەندی ئابوریو سیاسی لە ناوچەكەو جیهاندا، كوردەواریو پەرلەمانو حكومەتی هەرێمی كوردستانی خستۆتە بەردەم ئەركی مێژوویی نوێ لەبارەی بەدیهێنانی: یەكەم: دەستورێكی لەناو پەرلەماندا هەمواركراوی گەلپەسەند. دووەم: گۆڕینی بنچینەكانی سیستەمی دەسەڵاتدارێتیو گونجاندنی لەتەك ئاڵوگۆڕەكانی سەردەمدا. سێهەم: گۆڕانكاری بنەڕەتی لە فەلسەفەی پەروەردە، سیستەمی تەندروستی؛ شارەوانیەكی هاوچەرخو ئاوەدانی شارستانی. چوارەم: هاوشانی پەرەپێدانی پرۆسەی دیموكراسی، بەرە بەرە هەنگاونان بۆ عەدالەتی كۆمەڵایەتی، چاودێریكردنی بازاڕ، دابینكردنی شوێنی نیشتەجێبونی هەموانو چەسپاندنی یاسای دەستەبەری كۆمەڵایەتی (سیستەمی سۆسیال). پێنجەم: سەرخستنی كۆنگرەی نەتەوەییو قۆزتنەوەی هەلومەرجی رەخساوی سەردەمو ناوچەكە، بۆ دابینكردنی مافە دیموكراسیەكانی بەشەكانی كوردستان. شەشەم: بەستنی كۆنگرەیەك بۆ ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمو داڕشتنی ستراتیژو ئالیەتی نوێی جێبەجێكردنی مادەی (140) لەكاتێكی دیاریكراوداو دیاریكردنی سنوری مێژویی باشوری كوردستان. حەوتەم: لێبڕاوانە، پارێزەری مافی ژنانو یەكسانینو بەوپەڕی تواناش، دژایەتی توندوتیژی دژی ژنانو كوشتنیان بەهەر بیانویەكی نابەجێ دەبین. هەشتەم: تەواوی توانامان بۆ ئاسودەكردنی ژیانو گوزەرانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، دەخەینەكار بۆ دەستەبەركردنی پێویستیەكانیان، موچەیان، خانەنشینكردنیان، رەخساندنی بواری خوێندنیان. نۆهەم: پرۆژەیەكی هەمەلایەنەی پێشخستنی بواری رۆشنبیریو شارستانیمان دەبێ بۆ گەشەپێدانی: تێكڕا بوارەكانی هونەر، وەزرش، ئەدەب، تواناكانی لاوانی كوڕو كچو بەهرەمەندانی بوارە جیاوازەكانی داهێنان، لەكوردستانو هەندەرانیشدا. دەهەم: پرۆژەی هاوچەرخمان دەبێ بۆ پەرەپێدانی بنەمای زانستی پەروەردەكردن، خوێندن، توێژینەوەی زانستیو پرۆگرامە زانستیەكانی قۆناغەكانی خوێندنو داوودەزگاو ئۆرگانەكانی كوردستان. یانزەهەم: خانەنشینانو بەساڵاچوان، ئازیزو ماندوی كوردەوارین، بێ درێغ ژیانێكی ئاسودەو خۆشگوزەرانیان بۆ دابیندەكەین. دوانزەهەم: بێ پەروەردەكردنی مناڵان، لەخێزانەوە، بۆ دایەنگەو باخچەی ساوایانو قوتابخانەی سەرەتایی، وەرچەرخانی گەورە بەرەو شارستانی سەردەم، لەكوردستاندا نایەتەدی. بۆیە، لە مناڵانەوە، بۆ سەرجەم ئەركەكان، بەرنامەكانمان دادەڕێژین.
هاوڵاتی خۆشەویست! ئەوانە سەردێڕی بەرنامەی لیستی (102) ی یەكێتین، جگە لە مێژووی خەباتو قوربانیدانمان؛ جگە لە راپەڕینو راگەیاندنی فیدراڵاو هەڵبژاردنەكانی رابوردوو؛ جگە لە دەستكەوتە سیاسیو دیموكراسیو كۆمەڵایەتیە هەتا ئێستا بەدیهێنراوەكان، بەڵێنتان دەدەینێ، لە پەرلەمانو ناو حكومەتی كوردستاندا، پابەندی بەدیهێنانی ئەم بەرنامەیەش بین، دە ئێوەش ئەی گەلی كوردستان: - بۆئەوەی پرۆسەی ئازادیو دیموكراسیو مەدەنیەت بەردەوام بێ؛ - بۆئەوەی گۆڕانكاری گەورەتر بەدیبێو باقی ئەركە نەتەوەییو كۆمەڵایەتیو سیاسیەكان، رابپەڕێنین؛ - بۆئەوەی، دوژمنانی دیموكراسی، جەزرەبە لە پرۆسەی دیموكراسی نەدەن؛ - بۆئەوەی نەوەكانی ئێستاو ئایندەمان، ئاسودەتر بژینو تەواوی خەونەكانیان، ببنە راستی.. دەنگ بدەن بە لیستی (102) ی (یەكێتیی نیشتمانی، ئازادیو ئاوەدانی) كە وردەكاری بەرنامەی لیستەكەی لەم بەشانەدا، پێشكەشتان دەكات. لەگەڵا رێزمان، بۆ هەموو هاوڵاتیانی كوردستان لەهەركوێیەك بێت لیستی (102) ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان برچسب:, :: 1:5 AM :: نووسةر: ریکخراوی گهنجانی عاجزی ناو (ی .ن .ک)
بۆ سەرجەم ئەندامان و لایەنگران و هەوادارانی ڕێکخراوە خۆشەویستەکەمان پاش کەمێکی تر بەیاننامەی دەستەی دامەزرێنەرانی ریکخراوەکەمان سەبارەت بە هەلبژاردنەکان بڵاو دەکەینەوە تکایە چاوەڕوان بن
دەستەی ڕاگەیاندنی ڕێکخراو ناوەندی هەرێمی کوردستان برچسب:, :: 11:49 PM :: نووسةر: ریکخراوی گهنجانی عاجزی ناو (ی .ن .ک)
بەناوی خوای مەزن بۆ ڕای گشتی بۆ سەرجەم هەڤاڵ و دۆست و لایەنگران و ئەندامانی خۆشەویستی ڕێکخراوەکەمان برچسب:, :: 11:54 AM :: نووسةر: ریکخراوی گهنجانی عاجزی ناو (ی .ن .ک)
روونكردنەوەیەك لە عادل موراد ەوە برچسب:, :: 11:49 AM :: نووسةر: ریکخراوی گهنجانی عاجزی ناو (ی .ن .ک)
سهرۆك مام جهلال سهرۆك كۆماری عیراق، بانگهوازێك ئاڕاستهی كهناڵهكانی راگهیاندن و هێز و كهسایهتییه سیاسییهكان دهكات.
ئهمهش دهقی بانگهوازهكهی سهرۆك مام جهلال سهرۆك كۆماری عیراقه:
له كاتێكدا ههوڵه هاوبهشهكان سهركهوتنیان بهدهستهێنا كه ههمو برایان له هێزه سیاسییهكان و كوتله پارلهمانییهكان و لایهنه حكومییهكان كاریان تیادا كرد و بۆ رهخساندنی زهمینهیهكی گونجاوی لێك تێگهیشتنی نیشتمانیی وهها كه بهرژهوهندیی عێراقی دیموكرات و فیدراڵ و ئازاد لهبهرچاو بگرێت.
له كاتێكدا ههموان پێكهوه كاردهكهین بهره دیالۆگی نیشتمانیی كه ئهم كهش و ههوا ئیجابیه وهبهر دههێنێت و پهرهی پێدهدات بۆ لێك گهیشتن و چارهسهركردنی كێشه جێناكۆكهكان .. ئا لهوكاتهدا داخوازم له ههمو كهناڵه راگهیاندنه ئازاد و لێپرسراوهكانمان ببنه پشت و پهنای پهرهپێدانی خۆش بونی ئهم كهش وههوا ئیجابییه و ههمو تواناكانیان بۆ دهوڵهمهندكردن و پهرهپێدانی زمانی دیالۆگ و ئاشتبونهوه و پێشكهوتن و كاری هاوبهش بێت له پێناوی بنیاتنانی دهوڵهت و دامهزراوهكانی و پێشكهشكردنی باشترین خزمهتگوزاریی پێویست بۆ گهل كه شایستهیهتی.
متمانهی تهواومان ههیه بهوهی زۆربهی كهناڵهكانی راگهیاندنمان ههستی لێپرسراوێتی گهوره یان ههیه ..ئهوهش هانمان دهدات و دڵنیامان دهكات كه ههمیشه داوایان لێ بكهین لایهنێكی پۆزهتیڤ بن له دیالۆگی نیشتمانییدا وكارهكتهرێكی كارا و چالاك بن له بهرزراگرتنی زمانی دیالۆگ و یهكتر خۆشویستن و خۆبهدورگرتن له ههر شتێك كه بۆنی پهلكێشكردن بهرهو ئاڵۆزیی و گرژكردنی كهش و ههواكهی لێبێت ..ئهوهش لێپرسراوێتییهكی نیشتمانییه دهكهوێته سهرشانی دهزگاكانی راگهیاندن ههروهك دهكهوێته سهرشانی هێز و كهسایهتییه سیاسییهكان ،كه داوا لهوانیش دهكهین له لێدوان و بهیاننامه و دهربڕینی تێڕوانین و بۆچونهكانیاندا بۆ میدیاكان له ئاستی لێپرسراوێتییدا بن .
بانگهوازمان بۆ ههموان راگرتنی ههر شاڵاوێكی راگهیاندنه كه كهش و ههواكه ئاڵۆز و گرژ بكات و ههوڵهكانی دیالۆگ و ئاشتبونهوه و لێك تێگهیشتن پهك بخات ،داواش دهكهین ههمو لایهك ههوڵهكانیان چڕ بكهنهوه له پێناوی رهخساندنی كهش و ههوا وزهمینهیهكی راست و دروست بۆ سهرخستنی كۆششهكان بۆ دیالۆگ و رێككهوتنی نیشتمانیی كه ئاڕاستهی پرۆسهی سیاسی بههێز بكات و بیچهسپێنێت و پێشكهوتن و بهرهو پێشچونی زامن بكات و پهرهی پێبدات .
جهلال تاڵهبانی
سهرۆك كۆمار
=================== ============== ===============
Serok mam celal serok komarî 'îraq, bangewazêk arrastey kenallekanî rageyandin û hêz û kesayetîye syasîyekan dekat.
Emeş deqî bangewazekey serok mam celal serok komarî 'îraqe:
le katêkda hewlle hawbeşekan serkewtinyan bedestihêna ke hemu brayan le hêze syasîyekan û kutle parlemanîyekan û layene hkumîyekan karyan tyada kird û bo rexsandinî zemîneyekî guncawî lêk têgeyiştnî nîştmanîy weha ke berjewendîy 'êraqî dîmukrat û fîdrall û azad leberçaw bigrêt.
Le katêkda hemwan pêkewe kardekeyn bere dyalogî nîştmanîy ke em keş û hewa îcabye weber dehênêt û perey pêdedat bo lêk geyiştin û çareserkirdnî kêşe cênakokekan .. A lewkateda daxwazm le hemu kenalle rageyandne azad û lêprisrawekanman bibne pişt û penay perepêdanî xoş bunî em keş whewa îcabîye û hemu twanakanyan bo dewllemendkirdin û perepêdanî zmanî dyalog û aştbunewe û pêşkewtin û karî hawbeş bêt le pênawî binyatnanî dewllet û damezrawekanî û pêşkeşkirdnî baştirîn xizmetguzarîy pêwîst bo gel ke şayisteyetî.
Mitmaney tewawman heye bewey zorbey kenallekanî rageyandinman hestî lêprisrawêtî gewre yan heye ..eweş hanman dedat û dillnyaman dekat ke hemîşe dawayan lê bkeyn layenêkî pozetîv bin le dyalogî nîştmanîyda wkarekterêkî kara û çalak bin le berizragirtnî zmanî dyalog û yektir xoşuyistin û xobedurgirtin le her ştêk ke bonî pelkêşkirdin berew allozîy û grijkirdnî keş û hewakey lêbêt ..eweş lêprisrawêtîyekî nîştmanîye dekewête serşanî dezgakanî rageyandin herwek dekewête serşanî hêz û kesayetîye syasîyekan ,ke dawa lewanîş dekeyn le lêdwan û beyanname û derbrrînî têrrwanîn û boçunekanyanda bo mîdyakan le astî lêprisrawêtîyda bin .
Bangewazman bo hemwan ragirtnî her şallawêkî rageyandne ke keş û hewake alloz û grij bkat û hewllekanî dyalog û aştbunewe û lêk têgeyiştin pek bxat ,dawaş dekeyn hemu layek hewllekanyan çirr bkenewe le pênawî rexsandinî keş û hewa wzemîneyekî rast û drust bo serxistinî koşşekan bo dyalog û rêkkewtinî nîştmanîy ke arrastey prosey syasî behêz bkat û bîçespênêt û pêşkewtin û berew pêşçunî zamin bkat û perey pêbdat .
Celal tallebanî
Serok komar
برچسب:, :: 10:25 AM :: نووسةر: ریکخراوی گهنجانی عاجزی ناو (ی .ن .ک)
================================= beyaninameyi desteyi berrêweberanî rêkxiraw bebobenî gerraneweyi hevall mam celal برچسب:, :: 9:51 PM :: نووسةر: ریکخراوی گهنجانی عاجزی ناو (ی .ن .ک)
سلاویکی گەرم پاش ئةوةى كة دوينى شةو كاتزمير 12و 30 خولةك بة كاتى هةولير گروپبكى سياسى بة مةرامى سياسى هةوليان دا بة چةواشةكاريةكانيان هةوليكى نةزؤكانةيان بؤ بلاوكردنةوةى هةوالى نادروست و دروست كردنى پشيوى لة تؤرى كؤمةلايةتى فةيسبوك دا بۆیەش دةستةى بةريوةبةرانى ريكخراومان بة پةلةو بى دواكةوتن پةيوةندى كرد بة ئةنداميكى دةستةى بةريوةبةرانى ريكخراومان لة نزيك فةخامةتى سةرؤك كؤمار بؤيةش بؤ بةدرؤ خستنةوةى هةوالة نةزؤكانةكةى دوژمنانى كورد و كوردايةتى و خؤفرؤشةكانى ميلةت و ميللةت فرؤشان وە خؤى گةياندة ئةو شوينةى كة هةڤاليانى لية و لة كاتى پشوداندا بوون بؤيةش دلنياى كردين كة فةخامةتى سةرؤك كؤمار لةوپةرى تةندروستيدايةو ئةو هةوالة هيچ بنةمايةكى نية و دورة لة راستيةوة و تةنها مةبةستيان شيواندنى بارودؤخةكةية بؤية داوا لة سةرجةم هةوادارو لايةنگران و ئةندامانى ريكخراوةكةمان دةكةين هةولى وةلامدانةوة و دةمارگيرى نةدةن جونكة ئةوان ئةویيان ئةويت بؤ ئةوبارودؤخة دؤراوةى كةلة گةل حكومةتى ناوةندا خولقاندويانة و كةوتونةتة بيابانى نةزانى و دلةراوكى ئيمة وةك بشتيوانانى مام جةلال رايدةگةيةنين بةكويرى جاوتان مامة لةوپةرى سةلامةتیداية و بةم نزيكانةش لة شاشةكانەوة پةياميك ئاراستة دةكات بؤ ئاگاداريتان وةكو مامة دةفةرمى " ئةگةر يةكيتى دواى من روخا يان ئاشبةتالى كرد (وەک هەندێک لایەن )باشتر واية زوتر بيكات حيزبيك نةتوانيت ئيدارةى خؤى بكات هةر بؤ ئاشبةتال باشة لةم وتةيةى هەڤاڵ مام جةلال دةگةينة ئةو راستيةى كة مامة دلنياية يةكيتى پاش خؤشى لةبن نايةت مةگةر دواى لە بن هاتنی كيوى سةفين وة يةكيتى هةزاران مامةى بةروةردةى كردوة ئەانةى پييان واية يةكيتى ئاشبةتال ئةكان ناحةقيان نية لة بةر ئةوةى لة مانگى ئابداين و چةند رؤژيكى تر پةلة رةشةكةى ناوجاوانيان ديتةوة ياد. سةربةرزى بؤ مامةو مامةدؤستان وگةلى كورد سةرشؤرى بؤ خؤفرؤشان و خولقينةرانى 00 ئاب
دةستةى بةريوةبةرانى ريكخراو سليمانى 20-8-2012 10ى سةرلةبةيانى *******************************************************
Slawîkî germ
Paş ewey ke duynî şew katzimîr 12û 30 xulek be katî hewlîr grupbikî syasî be meramî syasî hewlyan da be çewaşekaryekanyan hewlîkî nezokaneyan bo blawkirdnewey hewalî nadrust û drust kirdnî pşîwî le torî komelayetî feyisbuk da boyeş destey berîweberanî rîkixrawman be pelew bî dwakewtin peywendî kird be endamîkî destey berîweberanî rîkixrawman le nzîk fexametî serok komar boyeş bo bedro xistnewey hewale nezokanekey dujimnanî kurd û kurdayetî û xofroşekanî mîlet û mîllet froşan we xoy geyande ew şuyney ke hevalyanî lye û le katî pşudanda bûn boyeş dilnyay kirdîn ke fexametî serok komar lewperî tendrustîdayew ew hewale hîç bnemayekî nye û dure le rastyewe û tenha mebestyan şîwandinî barudoxekeye boye dawa le sercem hewadaru layengran û endamanî rîkixrawekeman dekeyn hewlî welamdanewe û demargîrî neden cunke ewan ewîyan ewît bo ewbarudoxe dorawey kele gel hkumetî nawenda xulqanduyane û kewtunete byabanî nezanî û dlerawkî îme wek biştîwananî mam celal raydegeyenîn bekuyrî cawtan mame lewperî selametîdaye û bem nzîkaneş le şaşekanewe peyamîk araste dekat bo agadarîtan weku mame defermî " eger yekîtî dway min ruxa yan aşbetalî kird (wek hendêk layen )baştir waye zutir bîkat hîzbîk netwanît îdarey xoy bkat her bo aşbetal başe lem wteyey hevall mam celal degeyne ew rastyey ke mame dilnyaye yekîtî paş xoşî lebin nayet meger dway le bin hatnî kîwî sefîn we yekîtî hezaran mamey berwerdey kirdwe eaney pîyan waye yekîtî aşbetal ekan naheqyan nye le ber ewey le mangî abdayn û çend rojîkî tir pele reşekey nawcawanyan dîtewe yad. Serberzî bo mamew mamedostan wgelî kurd Serşorî bo xofroşan û xulqîneranî 00 ab Destey berîweberanî rîkixraw slîmanî 20-8-2012 10î serlebeyan برچسب:, :: 1:58 PM :: نووسةر: ریکخراوی گهنجانی عاجزی ناو (ی .ن .ک)
سڵاوێكى گهرم ........ دةستةى بةريَوةبةرانى ريَكخراو سليَمانى 5/7/2012 ******************* ************************* hefallanî beberoşî yekêtî û newekanî nwê û şêrekanî meydan
برچسب:, :: 3:46 PM :: نووسةر: ریکخراوی گهنجانی عاجزی ناو (ی .ن .ک)
|
*ڕێکخراوی گهنجانی عاجز له ئهدای بهرپرسانی ناو یهکێتی نیشتمانی*