ئێستا هەمو کوردستانم
بە هەڵەبجەو گەلی بازێ سوێنتان ئەدەم
بۆ نەبەزی پشکۆی شۆڕش گەشانەوە
بۆ ڕاپەڕین تۆڵەی شەهید ئەستاندنەوە
کێ جاڕی زەماوەندی دا کێ سەرکردە و کێ هانی جەماوەری دا
کوردستان ئەی شاری شەقام شەهید و لادێی لە خاچ دراوم
هاتوم لەبەر چاوی ئێوەدا ڕاوەستاوم
باڵام باڵای هەمو شەهیدەکانمە
ئەستێرەکەی تەوێڵیشم هی کاسکێتە زەیتونیەکی کاکە ئارامە
بەرگی سەوزیشم نیشتمانمە
نظرات شما عزیزان: